گەریلا تی ڤی دیمەنی کامێرای مۆبێستی بڵاوکردەوە کە لە خواکورک، حەفتانین و مەتینا لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە تێکشکێنراون.
هێزەکانی گەریلا چەندین چالاکیان ئەنجامدا کە دووانیان لە ١٣ی ئایاردا و ٢٦ی حوزەیراندا لە خواکورک و یەکێکیش لە ٤ی تەباخ لە حەفتانین و چالاکیەکیش لە ٢٨ی ئایاردا لە مەتینا ئەنجامدراون.
لە چالاکیەکەی مەتینادا دەبینرێێت کە گەریلایەک بە جلوبەرگی داپۆشراوی سەربازی بێ ئەوەی داگیرکەران هەستی پێبکەن، لە مۆبێسێک نزیک دەبێتەوە و لەناوی دەکات.
بەگوێرەی دیمەنێکی دیکە لە خواکوک دوو گەریلا لە کامێرایەکی مۆبێس نزیک دەبنەوە کە لەسەر گردێک جێگیرکراوە. هێزەکانی گەریلا لە نزیکەوە کامێراکە لەناودەبن.
لە حەفتانینیش کامێرایەکی مۆبێس کە بە عامودێکەوە بەستراوەتەوە، لەلایەن هێزەکانی گەریلاوە بە کڵاشینکوف لەناودەبرێت و دیمەنەکەی تۆمارکراوە. هەروەها ژمارەیەکی زۆر مۆبێس لەلایەن گەریلاوە لەناوبراون.
سەرچاوەکانی نێو گەریلا دەڵێن، دەوڵەتی تورک گرنگی بە مۆبێسەکان دەدات و ئەوەش پیشان دەدات کە فڕۆکە بێفڕکەوانەکان ناتوانن وەک پێویست کار بکەن.
سوپای تورک کە بە فڕۆکەی جەنگی ناتوانێت چیاکانی کوردستان کۆنتڕۆڵ بکات، بۆ ئەوەی کامێرای مۆبێس جێگیر بکات، ناچارە هێزێکی زۆری سەربازی لە ناوچەکە جێگیر بکات. مۆبێسەکان بۆ چاودێری زەمینی بەکاردەهێنرێن. بەپێی سەرچاوەکانی گەریلا، بۆ جێگیرکردنی مۆبێسێک، لانیکەم کەتیبەیەک لە ناوچەکە جێگیر دەکەن.
گەریلایەکی یەژەئاستار لەبارەی دوو مۆبێس کە لە خواکورک جێگیرکرابوون و گەریلاکان بەدەستیان هێناوە قسەی کرد و وتی، " دوژمن لە گۆڕەپانی خواکورکمان، بۆ ئەوەی بتوانێت رێگری لە چالاکیەکانمان بکات، رێبازی مۆبێس و وێنەگرتن بەکاردەهێنێت."
گەریلاکەی یەژەئەستار وتیشی، " ئەمە لەبەردەم ئێمە ئاستەنگە. دەوڵەتی تورک بۆ ئەوەی کامێراکان جێگیر بکات، هێزێکی زۆری سەربازی بەکاردەهێنێت."
ژنە گەریلای یەژەئاستار دەشڵێت، " بۆ جێگیرکردنی مۆبێسێک کەتیبەیەک جووڵەی پێدەکرێت. لەو شوێنانەی کە ناتوانن کۆنتڕۆڵی بکەن، ئەم جۆرە جیهازانە بەکاردەهێنن."
وتیشی، "دەیانەوێت بەم شێوەیە جێگیر ببن، بەڵام ئێەم رێگەیان پێنادەین."
ف.ق