کوشتنی کاسبکارێکی کورد لە شاری سەردەشت
لە ئەنجامی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک لە گوندی ساوان سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، کاسبکارێک بە ناوی کاوان سەراف کوژرا.
لە ئەنجامی تەقەکردن لە ئۆتۆمبێلی کاسبکارێک لە گوندی ساوان سەر بە شاری سەردەشت لەلایەن هێزەکانی حکوومەتی ئێرانەوە، کاسبکارێک بە ناوی کاوان سەراف کوژرا.
هێزەکانی حکوومەتی ئێران کە بەردەوامن لە کوشتنی کوڵبەران و کاسبکاران، لە گوندی ساوانی سەر بە سەردەشتی ڕۆژهەلاتی کوردستان ئۆتۆمبێلێکی کاسبکارێکی کوردیان دایە بەر دەستڕێژی گولە.
لە ئەنجامی تەقەکردنەدا، کاسبکاری کورد بە ناوی کاوان سەراف لە کاتی شۆفێری دەکوژرێت، جێی ئاماژەیە گولە بەر سەری کەوتووە و لە شوێنی خۆیدا گیانی لەدەستداوە.
کاوان سەراف، باوکی ٣ منداڵ، خەڵکی گوندی "گەورە شێر" و دانیشتووی شاری "میراوا"ی سەردەشت بوو.
هەروەها باس دەکرێت دوای کوژرانی کاسبکار و ئاگادارکردنەوەی بنەماڵە و کەسوکاری، کاروانێکی هێزی سەربازی ڕەوانەی شوێنی کوشتنەکەی و لە ناوچەکەدا جێگیر کراون.