لە ٢ ڕۆژدا ٥ کۆڵبەر برینداربوون و ٣ی دیکەش دەستگیرکراون

لە ماوەی ٢ ڕۆژدا لە شوێنە جیاجیاکانی سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ٥ کۆڵبەر برینداربوون و ٣ کۆڵبەری تریش لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی رژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

لە ماوەی ٢ ڕۆژدا لە شوێنە جیاجیاکانی سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان ٥ کۆڵبەر برینداربوون و ٣ کۆڵبەری تریش لەلایەن هێزە ئەمنیەکانی رژێمی ئێرانەوە دەستگیرکراون.

بەپێی زانیارییەکانی کۆڵبەرنیوز، گەنجێکی کۆڵبەر بەناوی یاسین سەیدی (٢٢) خەڵکی گوندی ناوەی سەر ننۆڕی شاری بانە لەلایەن هێزەکانی ڕژێمەوە لەسەر سنور تەقەی لێکراوە و بریندار کراوە و بۆ چارەسەر گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەکی شاری تەورێز.

هەمان ڕۆژ ٢ کۆڵبەر بەناوەکانی سوهەیب راستخانە و سۆران ئەیوازە لە سنوری مەریوان لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە برینداربوون.  هەر دوو کۆڵبەرە بریندارەکە بۆ چارەسەر گەیەندراونەتە نەخۆشخانەی مەریوان. هەروەها کۆڵبەریەکی دیکە بەناوی حیسام قادرپەنا لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستگیرکراوە.

هاوکات ٢ کۆڵبەر لە سنووری جوانڕۆ بە ناوەکانی سامان ڕەحیمی و عادل، کە پاشناوی نەزانراوە، لەلایەن هێزەکانی رژێمی ئیرانەوە دەستگیرکراون.

هەروەها کۆڵبەرێکی تر بە ناوی زانا ئیسماعیلی تەمەن ٢٢ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان لە سەر سنووری میلەى نەوسود لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی ئێرانەوە تەقەی لێکراوە و ١٥ ساچمە بەر پشت و جەستەى کەوتووە و لە قاچیشەوە بریندار بووە.

دوێنێ کۆڵبەرێک بەناوی محەمەد کەریمی لە سنووری گوندی ئارمەردەی سەر بە بانە بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە قاچێکی لەدەستدا و بە سەختی برینداربوو، کەریمی بۆ چارەسەر گەیەندرایە نەخۆشخانەی سەلاحەدینی ئەیوبی لە شاری بانە.

ژ.ت