لە ٧ ناوچەی جودی دارستانەکان تاڵان دەکرێن

دەوڵەتی تورک لەم ساڵانەی دواییدا بە شێوەیەکی دڕندانە دارستانەکان تاڵان دەکات. ئێستا لەم پایزەدا دارستانەکان لە ٧ ناوچەی جودی تاڵان دەکرێن.

دارستانەکانی ناوچەی بەستا، جودی، گابار و چلێ لە شرناخ بە شێوەیەکی بەرنامە بۆ دانراو و سیستماتیک تاڵان دەکرێن.

تاڵانکردنی دارستانەکان لە ژێر چاودێریی سەربازان و بە پاساوی 'ئاسایشی' ئەنجامدەدرێت. جەردەوانان و جاشەکانی ناوچەی سێگرکێ لە قلەبان ڕۆژانە سەدان دار لە ژێر سەرپەرشتیی سەربازەکاندا دەبڕنەوە.

دارستانەکانی کوێستان و کوخەکانی دوهگوهگا، کانیا مێڤێگ، خارا بینو، چالا نیریا، ئاخ ڕەشگا، چالا گوزا، سرتا چرچرو لە چیاکانی جودی تاڵان دەکرێن.

بەپێی زانیارییەکان ئامادەکاری دەکرێت بۆ ئەوەی دارستانەکانی چەند ناوچەیەکی چیای گاباریش تاڵان بکرێت.

تاڵانکردنی دارستانەکانی ناوچەى بەستا پێشتر لە ٣١ شوێن دا دەستی پێکردبوو. تاڵانکردنی دارستانەکان لەو ناوچانە بەبێ ڕاوەستان  بەردەوامە.

ژ.ت