ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورک لە مەتینا بڵاوکرایەوە

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکی داگیرکەری بڵاوکردەوە، کە لە ٤ی ئەیلولدا لەلایەن گەریلاکانەوە لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی خراوەتە خوارەوە.

گەریلا تیڤی ڤیدیۆی خستنەخوارەوەی هەلیکۆپتەرێکی سوپای تورکی داگیرکەری بڵاوکردەوە، کە لە ٤ی ئەیلولدا لەلایەن گەریلاکانەوە لە مەیدانی بەرخۆدانی شاخی ئامێدی خراوەتە خوارەوە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەبارەی خستنەخوارەوەی ئەو هەلیکۆپتەرە ڕایگەیاندبوو:

"لە ٤ی ئەیلول و کاتژمێر ٢٣:٥٠ دا هەلێکۆپتەرەکان بە سەر گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە ناوچەی مەتینا دا دەسوڕانەوە، هەلێکۆپتەرەکان لەلایەن تیمە گەڕۆکەکانمان لە هەلیکۆپتەرێکی سکۆرسکییاندا، کە هەوڵی دەدا هێزەکانیان لە ناوچەی بەرخۆدان دا دابەزێنێت. ئەو هەلیکۆپتەرە لەلایەن هێزەکانمانەوە گورزی قورسی لێدرا، گڕی گرت، نەیتوانی بەرزبێتەوە و لەو شوێنەیەدا، کە لێیدرا  تێکشکێنرا".

ژ.ت