لە بارەی بایکۆتی مامۆستایانەوە لە سلێمانی دیبەیتێک ڕێکخرا
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێکخراوی ئازادبوون، سەبارت بە بەردەوامی بایکۆت و چارەنووسی پرۆسەی خوێندن، لە لایەن ڕێکخراوی نیشتیمانی هەمووان بە بەشداری مامۆستایان دیبەیتێکی کراوە سازدرا.
پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە ڕێکخراوی ئازادبوون، سەبارت بە بەردەوامی بایکۆت و چارەنووسی پرۆسەی خوێندن، لە لایەن ڕێکخراوی نیشتیمانی هەمووان بە بەشداری مامۆستایان دیبەیتێکی کراوە سازدرا.
دیبەیتەکە بۆ هەریەک لە عەتا ئەحمەد جێگری سەرۆکی یەکێتی مامۆستایانی سلێمانی و ئومێد عەلی سەرپەرشتیاری پەروەردەی ڕێکخرا، هەرچەندە بڕیار بوو تریفە محمەد بەڕێوەبەری پەرەوەردەی ڕۆژهەڵات ئامادەی دیبەیتەکە بێت بەڵام لەبەر هۆکاری تایبەت ئامادەنەبوو.
لە دیبەیتەکەدا باس لە قەیرانی کەرتی پەروەردەی و ئەو هۆکارانەکرا کە بوونەتە ڕێگری لە بەردەم چارەسەری ئەم دۆخەیی کە پەروەردەی تێکەوتووە، یەک لەو هۆکارانە بێباکی دەسەڵات و حکومەتە، وە جەختکرایەوە لەسەربەردەوامی بایکۆت وهەڵوێست وەرگرتن لە بەرامبەر ئەو دەسەڵاتی سیاسی.
لە وەڵامی پرسیاری بەشداربواندا ئومێد عەلی ئاماژەی بەوەکرد: "دەسەڵات بە تەواویی لە ئاست پەروەردە شکستی هێناوە بۆ دەبێت بیرکردنەوەمان بگۆڕین لە سەر پەروەردە و بەدوای جێگرەوەدا بگەڕێین".
شنە عەلی مامۆستا و ڕێکخەری دیبەیتەکە قسەیی بۆ ئاژانسی فورات نیوزکرد و وتی: "ئامانجمان لەم دیبەیتە بۆ گەیشتنمانە بە کۆدەنگی و ڕایەکی هاوبەش لە نێوان مامۆستایاندا، چۆن بتوانین کەرتی پەروەردە لەم قەیرانە دەربهێنین، چونکە پەروەردە لەم وڵاتەدا شکستی هێناوە لە بەرامبەریشدا دەسەڵات هیچ هەڵوێستێکی جدی نانونێت".
هەر وەها شاڵاو میتانی مامۆستای بەشداربوو لە دیبەیتەکە بۆ ئاژانسمان قسەیی کرد و وتی: "لە دوای ڕاپەڕینەوە دوو بنەماڵە دەستیان بەسەر ئەم هەرێمەدا گرتووە و ئیرادەی سیاسیان بۆ هاوڵاتیانی باشوری کوردستان نەهێشتوەتەوە و بەهۆی قۆرخکردنی کەرتی ئابوریەوە قەیرانی کەرتی پەروەردەی لێکەوتۆتەوە، دەرنجامی ئەم دۆخەش چەندین تەوژمی سیاسی وەک سەلەفیزم و ئیخوانی و گولەنیزم کە تەوژمێکی ئیسلامی سیاسی تورکییە بە ڕێگەپێدانی دەسەڵاتی سیاسی هاوردەکراون و ئەم بۆشاییە پەروەردەییان قواستۆتەوە و کاریگەرییەکی هێجگار خراپیان لە سەر کۆمەڵگا بە گشتی و ئەم نەوەیە جێهشتووە".