لە بناری قەندیل شەهید زیلان یادکرایەوە
لە بناری قەندیل لە مەراسیمێکدا ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی زەینەب کناجی (زیلان) بەرزڕاگیرا.
لە بناری قەندیل لە مەراسیمێکدا ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی زەینەب کناجی (زیلان) بەرزڕاگیرا.
لە ٢٨ هەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی زەینەب کناجی (زیلان) دژی دەوڵەتی تورک لە دێرسیم، لە لە دۆڵی شارۆش لە بناری قەندیل مەراسیمێکی یادکردنەوە بەڕێوەچوو. مەراسیمەکە بە پێشەنگایەتی گەنجان و ئەنجوومەنی گەلی بناری قەندیل ئەنجامدرا و ژمارەیەکی بەرچاو لە هاوڵاتیان بەشداربوون.
لە مەراسیمەکەدا پەیامێک لەلایەن سەروین جەلال خوێنرایەوە، ئاماژە بەوە کرا چالاکییەکەی زیلان وەڵامێکی بەهێز بووە دژ بە دەوڵەتی داگیرکەری تورک. ئاماژەی کرد بە گرنگی یادکردنەوەکە و گوتی: "ئەم یادەش بۆ ئەوەیە کە هەمیشە لەسەر ڕێبازی شەهید زیلان بەردەوامبین و هەڤاڵانی لەسەر پەروەردە بکرێت، هەروەها زیندووکردنەوەی ئەم یادە بۆ ئەوەیە وەڵامێک بە داگیرکەران بدرێتەوە".
پاشان سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید زیلان پیشاندرا.