لە بناری قەندیل شەهید زیلان یادکرایەوە
لە ٢٨ هەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی شەهید زیلان، لە بناری قەندیل مەراسیمێکی یادکردنەوە ڕێکخرا.
لە ٢٨ هەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی شەهید زیلان، لە بناری قەندیل مەراسیمێکی یادکردنەوە ڕێکخرا.
بۆ یادکردنەوەی ٢٨ هەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی شەهید زیلان (زەینەب کناجی) دژی دەوڵەتی تورک لە دێرسیم، لە بناری قەندیل چالاکییەکەی یادکردنەوە ڕێکخرا.
چالاکییەکە بە پێشەنگایەتی ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان (ڕژاک) و بەشدارییەکی بەرچاوی ژنان لە گوندی ئالیە ڕەش لە بناری قەندیل بەڕێوەچوو.
لە مەراسیمەکەدا سینڤزیۆنێک دەربارەی ژیان و تێکۆشانی شەهید زیلان پیشاندرا.