لە بێتێلی گەریلاوە جۆش و خڕۆشی نەورۆز...
لە چیاکانی کوردستان، گەریلاکانی ئازادی بە جۆش و خڕۆشێکی زۆرەوە، نەورۆزی ٢٠٢١ پیرۆز دەکەن.
لە چیاکانی کوردستان، گەریلاکانی ئازادی بە جۆش و خڕۆشێکی زۆرەوە، نەورۆزی ٢٠٢١ پیرۆز دەکەن.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان کە لە دەوری ئاگری نەورۆز کۆبونەوە، پەیامی تێکۆشان و بریارداریان بڵاوکردەوە.
ریکەوتی ٢١ی ئازاری ٢٠٢١. درەنگی شەو، ئێمە دەنگی بێتێلی گەریلاکان تۆمار دەکەین.
لە بێتێلەکاندا جۆش و خڕۆشی نەورۆز دەبیسترێت. گەریلاکانی ئازادی کە بە بێتێلەکانیان نەورۆز لە هەڤاڵانیان پیرۆز دەکەن، زۆر جار، بە دروشم دەڵێن، 'بژی سەرۆک ئاپۆ، بژی نەورۆز'. دروشمەکان بە کوردی و عەرەبین. لەگەڵ دروشمەکان دەنگی تەقە و فیشەکی هەوایی دێت. جۆش و خڕۆشی نەورۆز و دروشمەکان لە ژمارەیەک گرد دێت کە گەریلاکان لەوێ جێگیر بوون. کاتێک بیر لەوە بکەینەوە کە گەریلاکان لەسەر هەزاران گرد جێگیر بوون و نەورۆز پیرۆز دەکەن، لە جۆش و خڕۆشی نەورۆز زیاتر تێدەگەین.
ف.ق