لە چەولیگ و ناوچەکانی ١٨ کەس دەستبەسەرکران
لە چەولیگ و ناوچەکانی دەوروبەری لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لانیکەم ١٨ کەس دەستبەسەرکران.
لە چەولیگ و ناوچەکانی دەوروبەری لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لانیکەم ١٨ کەس دەستبەسەرکران.
لەناوەندی چەولیگ و ناوچەکانی دەوروبەری وەک داراهێنێ، کانیڕەش و بۆنگلان پۆلیسەکان هەڵیانکوتایە سەر چەندین ماڵ. ئەمرۆ و دوێنێ لە هەڵکوتانە سەر ماڵاندا هاوسەرۆکی هەدەپی ناوچەی بۆنگلان عوبەید ئۆزەر و لانیکەم ١٧ کەسی دیکە دەستگیرکران.
دەستبەسەرکراوان سەرجەمیان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی چەولیگ راگیراون. زانرا بڕیاری "بەشاراوەیی هێشتنەوە' لەبارەی دۆسیەکانیانەوە دراوە و چاوپێکەوتنی پارێزەران و موەکیلەکانیان سنووردار کراوە.
هـ . ب