لە چیای شەنگال ئێشکگری' پاراستنی دەسکەوتەکان' دەستیپێکرد

خەلکی شەنگال بە ئامانجی پاراستنی دەسکەوتەکانی خۆیان، لە بەر چیای شەنگال دەستیان بە چالاکی ئێشکگری کردووە.

لە دژی هەڕەشەکانی حکومەتی عێراق بۆ دەستێوەردان لەشەنگال، خەڵکی شەنگال ئەمجارە لە چیای شەنگال دەستیان بە چالاکی ئێشکگری کرد.

هاوکات لەگەل ئێشکگری لە ئاسایشی ئێزیدخان کە ١٢١ڕۆژە بەردەوامە ، ئەمڕۆ لە هەرێمی چمڕای شەنگال چالاکی ئێشکگری دەستیپێکرد.

هاووڵاتیانی شەنگال بەرە بەیانی لەو ناوچەیە بە ناوی" پاراستی دەسکەوتەکان" دەستیان بە ئێشکگری کرد، خەلک بەرەو شوێنی چالاکییەکە دەچێت.

حکومەتی عێراق کە پیش ئیستاش هەڕەشەی لە بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال کردبوو و داوای کردبوو کە هەتاکوو ١ی نیسان هێزەکانی پارستنی ئێزیدخان لەهەرێمەکە دوور بکەنەوە.

لەسەر ئەم بنگەیە مەجلسی خۆسەری دیموکراتیکی شەنگال بە هەموو ڕێکخراوەکان و دەزگاکانی هەرێمی، دیندار و ڕیش سپییان  کۆبوونەوە و بڕیاری بەرخۆدانیان دا.

مەخەدەشە تیشکی خستەسەر هەموو هەوڵدانەکانی ئەوان بۆ چارەسەری بە رێگەی دیالۆگەوە، بەڵام ئەگەر ئیرادەی ئەوان قەبووڵ نەکرێت و هێرش بکرێتەسەریان ، بەرخۆدان بکەن و بانگەوازی بۆ پاراستنی دەسکەوتەکان کرد.

ک-ش