هەڵۆکانی گەورە شاران رایانگەیاند، شەوی ڕابردوو بە چەکی تاکەکەسی و تەقەمەنی بۆ یادی بەرخودانی گەورەی ڕۆژووی مردنی ١٤ی تەمووز، کە لە ٧ی ئەیلولی ١٩٨٢دا کەمال پیر شەهید بوو لە دژی ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس لەسەر ڕێگای ئامەد – خارپێت چالاکییان ئەنجامداوە.
یەکینەکانی تۆڵەی چیاگەر هێڤیی سەر بە هەڵۆکانی گەورە شاران ڕایانگەیاند، شەوی ٥ی ئەیلول کاتژمێر ١١:٠٠ی لە دژی ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆش لە ڕێگای ئامەد - خارپێت بە چەکی تاکەکەسی و تەقەمەنی چالاکییان ئەنجامداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئێمە چالاکییەکەمان بۆ کەمال پیر فەرماندەیەک لە فەرماندە ئەفسانییەکانی پارتی ئەنجامداوە، لە ٧ی ئەیلولی ١٩٨٢دا لە بەرخۆدانی زیندانی ئامەد شەهید بوو و لە کاسەیەتیی کەمال پیردا ئەو چالاکییەمان بۆ یادی هەموو شەهیدانی بەرخودانەکە ئەنجامداوە".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هەڵۆکانی گەورە شاران ئەم بێدەنگییە دەشکێنن و کۆتایی بە سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیستی داگیرکەر دەهێنن و دەڵێن: "هەموو پێکهاتەکان، تاک و دامەزراوەکان، کە هاوکاریی داگیرکەری و چەوساندنەوە بکەن و سڵاویان لێ بکەن و بە مرۆڤی ئاساییان بزانن، دەبنە ئامانجی یەکەکانمان".
ژ.ت