لە گرێ سپی لەنێوان چەتەکاندا شەڕ ڕوویدا: کەسێکی مەدەنی کوژرا

لە گرێ سپی لەنێوان گروپە چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا شەڕ ڕوویدا. بەپێی زانیاریەک کەسێکی مەدەنی کوژراوە.

بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار کە پشتی بە سەرچاوە هەرێمیەکان بەستووە، لە گەڕەکی شەرقی گرێ سپی لەنێوان چەتەکانی ئەحرار ئەلشەرقیە و جەبهە ئەلشامیەدا شەڕ روویداوە. بەپێی زانیاریەکان کەسێکی مەدەنی بەناوی بەشار ئەسەعد کوژراوە.

لەلایەکی ترەوە باسی ئەوەشی کرد کە لە گرێ سپی و گوندەکانی عەین عیسا چەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی خەڵکی مەدەنی و ژمارەیەک کەسیان رفاندووە.

ف.ق