لە گوندی گەڵاڵەی شارباژێر ماڵی هاووڵاتییەکی مەدەنی بۆردومان کرا
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ماڵی هاووڵاتیەکی مەدەنی لە گوندی گەلاڵەی شارباژێڕ لە سنووری پاڕێزگای سلێمانی لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کرا.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ ماڵی هاووڵاتیەکی مەدەنی لە گوندی گەلاڵەی شارباژێڕ لە سنووری پاڕێزگای سلێمانی لەلایەن فڕۆکەی شەڕەوە بۆردومان کرا.
کامەران حەسەن، قایمقامى ماوەت ڕایگەیاندووە، کاتژمێر ١ى بەرەبەیانى ئەمڕۆ، لە رێگەى فڕۆکەى جەنگییەوە، خانووى هاووڵاتییەکى دانیشتووى گوندى گەڵاڵە بۆردومان کرا و بە تەواوى خاتوونەوەکە خاپورکرا.
ئاماژەى بەوەش کردووە، رووداوەکە هیچ زیانێکى گیانى نەبووە، چونکە شەوى رابردوو خێزانەکە لە سلێمانى بوون .
بەپێى زانیارییەکان، خانووەکە لە سنوورى گوندى گەڵاڵەیە و ماڵى هاووڵاتییەکە بەناوى ساڵح رەسوڵ، کە دانیشتووی گوندەکەیە و کەسێکی مەدەنیە.
لە ماوەکانی رابردوودا چەندین جار فرۆکەی شەڕ و درۆنەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر سنووری گوندی گەڵاڵەیان بۆردومان کردبوو.
هـ . ب