لە هەموو لایەکەوە لە دژی گەمارۆدان بەرخودان دەکرێت!

لە چادری بەرخۆدان لە مەخمور، لە لایەکەوە بەرخۆدان و لە لایەکی دیکەوە بە ژیانی کۆمیناڵ پشتیوانی لە چالاکوانان دەکریت. لە چادرەکەکاندا، دایکەان خواردنی ڕۆژانە بۆ چالاکوانان ئامادە دەکەن.

ماوەی ١١ رۆژە خەڵکی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جودی (مەخمور) لە تەمەنی ۷ بۆ ۷۰ ساڵیەوە لە دژی هەوڵەکانی سوپای عێراق لە بەرخوداندان، کە ئەو سوپایە دەیەوێت بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سەربازی و تەلبەندکردن مەخمور گەمارۆ بدات.

سوپای عێراق لە ۲۰ی ئایاردا هەوڵیدا بە ژمارەیەکی زۆر لە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش و سەربازی بچێتە ناو کەمپی مەخمور و کامپەکە بە زۆر تەلبەند بکات و بورجی چاودێری لە کامپەکەدا دابنێت. لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا سوپای عێراق قورسایی خستووەتە سەر سەرچاوەی ئاو و بیرە ئاوەکانی کامپەکە و دەیەوێت دەستیان بەسەردا بگرێت.

لەو ڕۆژەوە تا ئەمڕۆ خەڵکی مەخمور چادریان هەڵداوە و لە بەرامبەر ئەو هەوڵانەدا بەرگری لە خۆیان دەکەن.

لە لایەکەوە بەرخۆدان و لە لایەکی دیکەوە، ژیانی کۆمیناڵی خەڵکی مەخمور جارێکی دیکە ورەی سەرکەوتن و سەرفیرازی لە دڵەکاندا دەچێنێتەوە.

کۆمەڵێک لە دایکان لەژێر چادردا خواردن بۆ چالاکوانان ئامادە دەکەن و هیوای خۆیان بۆ سەرکەوتن دەهێننە زمان.

ژ.ت