لە هێرشەکەی کۆیەدا هاووڵاتییەکی مەدەنی شەهید کرا و ٣ کەسی دیکەش برینداربوون

لە گوندی کانی کەندی سەر بە قەزای کۆیە، بە فڕۆکەیەکی بێفرۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرش کرایە سەر ئۆتۆمبێلێک. بەهۆیەوە شۆفێرەکە ژیانی لەدەستداوە، ٣ هاوڵاتی تریش لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا برینداربوون.

لەسەر ڕێگای گوندێکی سەر بە قەزای کۆیە ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوان بۆردومان کراوە. بەپێی زانیارییەکان شەهید و بریندار هەیە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی کە دەستمان کەوتوون، کەمێک لەمەوبەر لە گوندی کانی کەندی سەر بە قەزای کۆیە، ئۆتۆمبێلێک لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فرۆکەوانەوە بۆردومان کراوە.

سەبارەت بە هێرشەکەش، جێگری بەرێوبەری تەندروستی کۆیە شێروان جەلال بۆ ڕۆژنیوز قسەی کرد و ڕایگەیاند؛ "ڕووداوەکە لە نزیک کۆیە ڕوویداوە". لە ئەنجامدا شۆفێرەکە گیانی لەدەستداوە و ٣ کەسی تری ناو ئۆتۆمبێلەکەش برینداربوون. بارودۆخی بریندارەکان باشە."

شێروان جەلال دەستنیشانی کرد کە سەرجەم ئەو کەسانەی لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون خەڵکی مەدەنین و هەر ٤ کەسەکە ئەندامی خێزانێک بوون.