لە جزیر ٢ کەس دەستگیر کران

لە ناوچەی جزیری شرنەخ ٢ کەس دەستگیران کران.

لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسیدا لە ناوچەی جزیری شرنەخ هێزەکانی پۆلیس هەڵیان کوتایە سەر ماڵی دوو هاوڵاتیان و لە ئەنجامدا دوو کەس بە ناوەکانی قیاسەدین کالکان و ئەرجان ئوغوز دەستگیر کران.

ئۆپڕاسیۆنەکانی پاکتاوی سیاسی و دەستگیرکردنی ئەندام و بەرپرسانی هەدەپە بەردەوامە. سەر لە بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پۆلیسی تورک لە ناوچەی جزیری شرنەخ هەڵیان کوتایە سەر ماڵان و لە ئەنجامدا ئەرجان ئوغوز ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە و هاوڵاتیەک بە ناوی قیاسەدین کالکان بە بیانووی "ئەندامی رێکخستنن" دەستگیر کران.

دوای وەرگرتن وتە، کالکان ئازاد کرا، بەڵام ئوغوز لە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی جزیرە دەستگیر کراوە.

ز.ش