لە کەلار شەهید زیلان یادکرایەوە
بە پێشەنگایەتی ژنانی چالاکوانی گەرمیان لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ شەهید زیلان ڕێکخرا.
بە پێشەنگایەتی ژنانی چالاکوانی گەرمیان لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان مەراسیمێکی یادکردنەوە بۆ شەهید زیلان ڕێکخرا.
لە ٢٨ هەمین ساڵیادی چالاکییە فیداییەکەی زەینەب کناجی (زیلان)، لە شاری کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان ژنانی چالاکوان مەراسیمێکیان ڕێکخست.
لە مەراسیمەکەدا هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی گەرمیانی تەڤگەری ئازادیی کوردستان، شەیما عەدنان نامەکەی شەهید زیلانی خوێندەوە کە پێش ئەنجامدانی چالاکییەکە بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نووسیبووی.
چالاکییەکە بە درووشمی 'شەهید نامرن" کۆتایی هات.