لە مەخمور لەنێوان سوپای عێراق و پەدەکە شەڕ ڕوویدا

لە چیای قەرەچوخ لە مەخمور لەنێوان سوپای عێراق و چەکدارانی پەدەکە شەڕ ڕوویدا.

لە چیای قەرەچوخ لە مەخمور، لەو شوێنەی پێشتر هێزەکانی هەپەگە چۆڵیان کردبوو و سوپای عێراق تێیدا نیشتەجێ بوون، لەنێوان سوپای عێراق هێزە چەکدارەکانی پەدەکە شەڕ ڕوویدا.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی پێکدادانەکە، ٣ سەربازی عێراق و ٥ چەکداری پەدەکە بریندار بوون، بەڵام هێشتا ئەم زانیارییە پشتڕاست نەکراوەتەوە.

دەنگی شەڕ و پێکدادان لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی بیستراوە و چەند فیشەکێک بەر خانووی هاوڵاتیانی کەمپەکە کەوتوون.

هێشتاش شەڕەکە بەردەوامە.