لە مەنەمەنی ئیزمیر ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە پیرۆزکرا

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساڵح کەندال، لە ئیزمیر ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان پیرۆز کرد.

یەکینەکانی تۆڵەی شەهید ساڵح کەندال راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و باسی ئەوەی کرد کە ئەوان لە ئیزمیر ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکەیان بە فیشەکی هەوایی پیرۆز کردووە.

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، لە گەڕەکی مەنەمەنی ئیزمیر بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە چالاکیان ئەنجامداوە و ماوەیەکی زۆر دروشمی ' بژی سەرۆک ئاپۆ' و 'بژی پارتی کرێکارانی کوردستان'یان وتووتەوە.

ف.ق