لە مەتینا ٥ داگیرکەر سزادران

هێزەکانی گەریلا لە دژی سوپای تورکی داگیرکەر لە ناوچەی مەتینا چالاکییەکی نوێیان ئەنجامدا و لەو چالاکییەدا بە لانیکەمەوە ٥ داگیرکەر سزا دران.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوەکانی گەریلاەوە بە دەستمان گەیشتوون، هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی بەرخۆدانی شاخی هەکاری لە مەتینا چالاکییەکیان دژی داگیرکەران ئەنجامداوە.

 لە ئاکامی گورزی بەهێزی ئەو چالاکییەدا ٥ داگیرکەر سزادراون و ٣ داگیرکەریش برینداربوون.

ژ.ت