لە پاتنۆسی ئاگری ٤ کەس زیندانیکران و لە ئیستەنبولیش ١٤ کەس دەستگیرکران

لە ناوچەى پاتنۆسی ئاگری ٦ کەس دەستگیرکرابوون و ئەمڕۆ سزای زیندانیکردن بۆ ٤ کەسیان دەرکرا. لە ئیستەنبولیش لە ئۆپراسیۆنی دژ بە ئەندامانی پارتی شۆڕشگێڕی یەکگرتوو و دەڤ گوچ دا ١٤ کەس دەستگیرکران.

لە ٢٠ی حوزەیران لە ئۆپراسیۆنی پاکتاوکردنی سیاسی دا لە پاتنۆس، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و شیرین کورت، رەسوڵ کورت، عەبدوڵا کورت، جۆشکون چەترەس، عیسمەت گورەڵ و ئیسماعیل ئاجاریان دەستگیرکرد.

لەو کەسە دەستگیرکرانەوانە ٢ کەسیان بە ناوەکانی شیرین کورت، رەسوڵ کورت لە دوای وەرگرتنی وتەکانیان لەلایەن داواکاری گشتییەوە ئازاد کران و ٤ کەسی تریان بە ناوەکانی عەبدوڵا کورت، جۆشکون چەترەس، عیسمەت گورەڵ و ئیسماعیل ئاجار رەوانەى دادگا کران و لە دادگادا بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخستن" سزای زیندانی کردنیان بۆ دەرکرا.

هاوکات ئەمڕۆ لە ئیستەنبول لە دژی ئەندامانی حیزبی شۆڕشگێڕی یەکگرتووە و هێزی شۆڕشگێڕی گەنجان (دەڤ - گوچ) ئەنجامدرا و لەو ئۆپراسیۆنەدا ١٤ کەس دەستگیرکران، بەڵام هۆکار و پاساوی دەستگیرکردنەکەیان رانەگەیاندراوە.

ژ.ت