لە قەندیل پەردە لەسەر پەیکەری شەھید دیار غەریب لادرا
ئەمڕۆ لە بناری قەندیل بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر و خانەوادەی شەھید بە مەراسیمێکی تایبەت پەردە لەسەر پەیکەری شەھیدی سەرکردە دیار غەریب لادرا.
ئەمڕۆ لە بناری قەندیل بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر و خانەوادەی شەھید بە مەراسیمێکی تایبەت پەردە لەسەر پەیکەری شەھیدی سەرکردە دیار غەریب لادرا.
پەیکەری شەھید دیار غەریب کە لەلایەن رێکخراوی دراکۆوە ئامادە کرابوو بەرە بەیانی ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی جەماوەرێکی زۆر و خانەوادەی شەھید، لە گۆرەپانی نەورۆز لە گوندی ئینزێی بنار قەندیل لە تەنیشتی وێنەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان و شەھید ساکینە جانسز پەردەی لەسەر لادرا.
دواێ ئەوەی دایکی شەھید پەردەی لەسەر پەیکەرەکە لادا، رزگار غەریب برای شەھید بە ناوی خانەوادەی شەھید سوپاسی ئامادەبوانی کرد. لە کەسایەتیی شەھید دیار غەریب دا ٤٣هەمین ساڵیادی دامەزراندنی پەکەکە-ی لە ھەموو ئامادەبوان پیرۆز کرد و وتی، داواکارین رێگا و رێبازی شەھید دیار بەردەوام بێت و رێبازەکەی فراوانتر بکرێت.
لە درێژەی مەرسیمەکەدا عەلی قادر سەرۆکی رێکخراوی دارکۆ ڕاێگەیاند، دیار غەریب بە تێکوشانی خۆی بووە سیمبوڵی نەتەوەیی و لە دوای خۆی ھەزاران خوێندکاری ئاپۆیی بە جێھێشتوە.
ھاوکات مەحمەد حەسەن ھاوسەرۆکی شارەوانیی بناری قەندیل وتەیەکی پێشکەشکرد و وتی، جێگای شانازییە، کە شەھید دیار غەریب لە قەندیل تێکۆشانی کردوە و قەندیل پێی سەربەرزەوە شاھیدی تێکۆشانیەتی.
ژ.ت