'لە قەندیلەوە تا دەریای ڕەش لە دژی داگیرکەران شەڕی کرد'

شیار شەڤگەر فەرماندەی یەرەکە لە ١١هەمین ساڵیادی شەهادەتیدا یادی سمکۆ سەرهەڵدانی کردەوە و وتی: "هەڤاڵ سمکۆ لە قەندیلەوە تا دەریای ڕەش بەشداریی هەموو ئاستەکانی تێکۆشان دا کرد و لە دژی داگیرکەران شەڕی کرد".

شیار شەڤگەر ئەندامی فەرماندەیی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە / YRK) لە شیکارییەکی تایبەت دا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات (ANF) لە ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە سمکۆ سەرهەلداندا یادی ئەو شەهیدە و سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی ئازادیی کوردستانی بەرز ڕاگرت و بە ڕێزەوە یادی کردنەوە.

هەڵسەنگاندنەکانی شەڤگەر بەمشێوەیەی خوارەوەن:

"لە کوردستان شەڕێک ڕوودەدات، کە لە مانگی نیسانی ٢٠٢٢ لە زاپ، ئاڤاشین و مەتینا دەستیپێکردووە. داگیرکاریی دەوڵەتی تورک بۆ هێرشکردنە سەر گەلی کورد و پاکتاوکردنی گەلی کورد و لەناوبردنی تەڤگەری ئازادییە، بۆیە ئەو هەڤاڵانە، کە لە ئێستادا لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا و ئەو هەڤاڵانەی، کە گەیشتوونەتە ئاستی شەهیدبوون، یادی هەموویان دەکەمەوە و بەڵێنی خاوەنداریکردن لە یاد و ڕێگایان دووبارە دەکەینەوە.

پێویستە دەوڵەتە داگیرکەرەکان ئەمە بزانن، ئێوە ناتوانن کۆمەڵگای کوردی و بزووتنەوەی ئاپۆیی، کە ساڵانێکە لە دژی شەڕ دەکەن، بە هێز و تەکنیکی بەردەستتان لەناو ببەن، پێویستە بزانن، کە لەمەودواش ناتوانن لەناویان ببەن.

شەڕ نەک هەر لە زاپ و ئاڤاشین و مەتینا، بەڵکو لەسەر ئاستی هەر چوار پارچەی کوردستان بەردەوامە. لە هەرکوێ کورد هەبێت شەڕ بەڕێوەدەچێت. ئێستا دەوڵەتە داگیرکەرەکان دەیانەوێت بزووتنەوەی ئاپۆیی لەناوبەرن، بەڵام سەرباری ئەوەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک تەواوی ئابووری خۆی خستووەتە خستووەتە کار بۆ ئەو شەڕە، بەڵام لە بەرامبەر ئەو بەرخۆدانەدا، کە گەریلاکان لە ئێستادا بەڕێوەی دەبەن شکستی هێناوە.

ئێستا دەوڵەتی داگیرکەر بۆ ئەوەی خۆی لە شکست ڕزگار بکات لە هەرکوێ کوردێکی ئازاد هەبێت هێرش دەکاتە سەر. ڕۆژی ٢٢ی ئابی ٢٠٢٢ هێرشێک بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرایە سەر هێزەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانمان لە هەرێمی ئاسۆس  و تیایدا ٢ هەڤاڵمان گەیشتنە ئاستی شەهیدبوون. ئەم هێرشە نیشانەی چییە، نیشانەی ئەوەیە دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە دژی گەریلاکانی کوردستان و تێکۆشانی ئاپۆیی شکستی هێناوە، بۆ ئەوەش لە هەموو شوێنێکدا هێرش ئەنجام دەدات. لەهەرکوێ کوردێک ببینێت بە دوژمنی خۆی دەزنێت و دەیەوێت لەناوی ببات. هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەموو هێزەکانی کوردستان شکستیهێناوە و نیشانەى تێکشکاندنێتی لە بەرامبەر هێزەکانی گەریلای کوردستان دا.

پێش هەموو شتێک یادی ئەو ٢ هەڤاڵەمان دەکەینەوە، کە لە هێرشەکەی سەر ئاسۆسدا شەهید بوون، ئەو ٢ هەڤاڵەمان، کە بۆ ئەوەی لە بەرامبەر داگیرکاری بوەستنەوە، بۆ ئەوەی تێکۆشان بکەن ڕوویان لە ڕیزەکانی گەریلا کرد، بۆ گەلێک، کە هەموو رۆژێک هێرش دەکرێتە سەری ڕوویان لە چیا ئازادەکان کرد و خواستیان بۆ ئازادی شەڕ و تێکۆشان بکەن.

هەڤاڵمان ڕێزان خەڵکی عەفرین بوو. لە عەفرینەوە هاتە ناو ڕیزی یەکینەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان (یەرەکە)، بە فکر و هزر و ئایدۆلۆژیای ئازادەوە بەشداری لە تێکۆشانی ئاپۆیی دا کرد، بۆ ئەوە کۆمەڵگای کورد هەڤاڵ ڕێزان لەبیرناکات. هەڤاڵ ڕێزان داگیرکاریی سەر عەفرینی لە بیر نەکرد، بۆیە ڕووی لە ڕیزەکانی گەریلا کرد. هەڤاڵ ڕێزان گەنج بوو و بە هەڵوێستی سەربازی و هۆشمەندی و هۆشیاریی پێشکەوتوانەى خۆی بوو بە یەکێک لە گەریلاکانی کوردستان و تا کۆتایی هەرگیز ئەو لە یاد ناچێت.

هەڤاڵمان باوەر سوور هێشتا لە تەمەنی گەنجیدا بوو، زوڵم و ستەم و دڵڕەقیی داگیرکەرانی ناسی. بۆ ئەوەی لە دژی زوڵم و ستەمی داگیرکاریی ئێران بوەستێتەوە، چووە ڕیزی گەریلاکانەوە و بە فکر و ئایدۆلۆژیا و هزری ڕێبەر ئاپۆ خۆی هۆشیار ردەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ ڕق و نفرەتی خۆی لە دژی زوڵم و ستەم و داگیرکاری زیاتر دەکرد.

هاوکات لە مانگی ئابدا هەڤاڵ ڕێزان جاوید لە ڕۆژئاوای کوردستان لەلایەن دەوڵەتی فاشیستی تورکەوە شەهید بوو. هەڤاڵ ڕێزان هەڤاڵێکی خەڵکی مەهاباد بوو. مەهاباد بۆ ئێمە و بۆ جاویدی کورد بە کۆماری مەهابادەوە جێگای خەبات و تێکۆشانە، لەبەر ئەوەش لە مێژووی گەلی کورددا و بۆ ئێمەش جێگایەکی جیاوازی هەیە. جێگایەک، کە بووە بە نوێنەرایەتیی گەلی کورد، هەڤاڵمان رێزان لەوێیەوە سەریهەڵدا و دەستی بە تێکۆشان کرد. لەبەر ئەوەی زوڵم و داگیرکاری دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانی قەبووڵ نەکرد، بە فکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ هاتە سەر چیاکانی کوردستان و بەشداریی لە ناو پژاک دا کرد تاوەکو پێشەنگایەتی بۆ گەلەکەى بکات. هەڤاڵ  ڕێزان بە تێکۆشان، بەرهەم و ڕەنجی خۆی بۆ گەلی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەم پێشەنگ و هەمیش سیمبۆلێک بوو. بۆیە شەهیدبوونی هەڤاڵ ڕێزان بۆ ئێمە قورس بوو، بەڵام بە شەهیدبوونی هەڤاڵ ڕێزان ئێمە لە ناو ناچین، بەڵکو ڕق و نفرەتمان لە داگیرکاران زیاتر دەبێت تاوەکو تۆڵەی هەڤاڵمان بکەینەوە، بە شەهیدبوونی هەڤاڵ ڕێزان ئێمە سەرکەوتنی گەورەتر دروست دەکەین.

ئەوەی ئێمە پێی دڵخۆشین هەڵوێستی دایکی هەڤاڵ ڕێزان و وشەکانی دایکی هەڤاڵ ڕێزان بوو، کە دەڵێت، "سەرم وەک چیای قەندیل بەرزە" ئەوە زۆر ورەی بە ئێمە دا، مرۆڤ لەو لێدوانە هێز و ورە وەردەگرێت. بۆیە پێویستە هەموو دایکەکانمان ئەم هەڵوێستە بۆ  خۆیان بکەنە بنەما، چونکە هەڤاڵ ڕێزان لە رێگایەکی ڕاست و دروستدا شەهید بوو و دایکیشی هەر ئەوە دەڵێت. پێویستە گەلەکەمان ڕۆژهەڵاتی کوردستان وتەانی دایکی هەڤاڵ ڕێزان بۆ خۆیان وەک سیمبولێک ببینن. وەک کادرێکی پەژاک، وتەکانی دایکی هەڤاڵ رێزان بۆ ئێمە ئەرکە و ئێمە زیاتر تێکۆشان بەهێزتر بکەین و ئەو ئەرکە زیاتر دەخاتە ئەستۆمان.

ڕۆژی ٣ی ئەم مانگە، دووبارە ساڵیادی شەهیدبوونی فەرماندە هەڤاڵ سمکۆ سەرهەڵدان بوو. ئێمە لە ١١هەمین ساڵیادی ئەو یادەداین. لە ساڵی ٢٠١١دا چەمکێک و دیدێک هەبوو، کە بریتی بوو لە وتووێژەکانی نێوان تورکیا و ئێران و هێزە خۆجێییەکان و خواستیان بزووتنەوەی ئاپۆیی لە قەندیل پاکتاو بکەن، بۆ ئەوەش لە تاران ڕێککەوتنێکیان لە نێوان خۆیاندا ئیمزاکرد. وایاندەزانی شەڕی بزووتنەوەی ئاپۆیی ئاسانە، بەڵام ئێران لە هاتنی بۆ قەندیل پەشیمان بوویەوە. ڕەنگە ئێمە لەو شەڕەدا وەک ئێران تەکنیکمان نەبووبێت، بەڵام لەو شەڕەدا بە باوەڕ و ئیرادەی خۆمان سەرکەوتنمان بەدەستهێنا. لەوێ ئێران بۆ خۆی دەیوت؛ "من ئەو شەڕە بە هێزێکی زۆرەوە دەبەمەوە"، بەڵام لەبەر ئەوە بوو، کە ئێران کوژراو و لە دەستدانی زۆری بوو و دیسانەوەش نەیتوانی سەربکەوێت.

شەڕی قەندیل لە ساڵی ٢٠١١دا بە پێشەنگایەتیی فەرماندە هەڤاڵ سمکۆ بەڕێوەچوو، لەو شەڕەدا ئەوەی پلانەکەیانی پوچەڵکردەوە فەرماندە هەڤاڵ سمکۆ سەرهەڵدان بوو. هەڤاڵ سمکۆ لە ساڵی ١٩٩٩دا و لە دوای دیلکردنی رێبەر ئاپۆ بەشداریی لە ریزکانی شۆڕش و گەریلادا کرد و خاوەنداریی ڕێبەر ئاپۆ کرد و بەوەش خۆی پێشخست و خۆی گەورە کرد و بوو بە فەرماندە. هەڤاڵ سمکۆ لە هەموو ناوچەکان و ئاستەکانی خەباتدا بەشداریی کرد، لە قەندیلەوە تا دەریای ڕەش لە دژی داگیرکەران تێکۆشانی هەبوو. هەڤاڵ سمکۆ لەسەر بنەمای بەرهەمی ١٥ی تەباخ دا گەشەی کرد و بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان بوو بە هێڵی فەرماندەیی نوێ. لەوێ بە تاکتیکی هەڤاڵ سمکۆ دەوڵەتی داگیرکەری ئێران تێکشکا. لە کاتی شەڕی قەندیلدا بە هەڤاڵ سمکۆوە ٢١ شەهیدمان دا. لە کەسایەتیی هەڤاڵ سمکۆدا یادی هەموو شەهیدانمان بە رێزەوە دەکەینەوە و ڕاشیدەگەیەنین، تێکۆشانی ئەو هەڤاڵانە بە سەردەکەوتن دەگەیەنین.

هەڤاڵ سمکۆ سەرهەڵدان فەرماندەیەک بوو، لە ناو کۆڵگەی هەژاری شاری بانەدا دەرکەوت. لە ڕووی ئایدۆلۆژی و سەربازییەوە بە توانایی خۆی هەموو کات لە خەبات و تێکۆشان دا بوو و بە وتنی، پێویستە داگیرکەر لەسەر خاکەکەمان نەمێنێت تێکۆشان و خەباتی بەڕێوەدەبرد.

وەک یەکەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵوێستی فەرماندە سمکۆ بۆ ئێمە نموونەیە. هەڤاڵ سمکۆ وەک فەرماندە هەمیشە بە بیروفکر، بە هەڵوێست، بەشداریکردنەکانی، تاکتیک و پێشکەوتنەکانی خۆی هەموو کات بۆ ئیمە وەک سیمبولێک دەمێنێتەوە. هەڵسوکەوت و ڕەفتارمان هەموو کات بۆ خاوەنداریکردن لە هێڵی فەرماندە هەڤاڵ سمکۆ سەرهەڵدان دەبێت. ئێمە هەمیشە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان خۆمان لەسەر تاکتیکەکانی هەڤاڵ سمکۆ پەروەردە دەکەین.

جارێکی تر یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەکەینەوە، کە لە شەڕی قەندیلدا شەهید بوون و سەری رێزیان بۆ دادەنەوێنین. ئێمە لە کەسایەتی ئەو هەڤاڵانەدا بەڵێنی بەهێزکردن و بەرزکردنەوەی ئاستی تێکۆشان دووپات دەکەینەوە. پێویستە دەوڵەتە داگیرکەرەکان بزانن، کە ئێمە هەمیشە لە شەهیدەکانمانەوە هێز و ورە و ئیرادە وەردەگرین، بە هەڵوێستی خۆمان تا دوا هەناسەمان خاوەنداری لە شەهیدانمان و خەونەکانیان و یاد و رێگا و ئامانجیان دەکەین و تاوەکو گەیشتن بە سەرکەوتن لەسەر ڕێگا و خەونیان بەردەوام دەبین".

ژ.ت