لە شاکران سزایی زیندانی ژووری تاکە کەسی بەسەر زیندنیانی ژندا دەسەپێنرێت

زیندانیانی ژنی زیندانی شاکران چاوپێکەتنیان ئەنجام نەدا، لە پایی ئەوە بۆ ماوەی ١١ ڕۆژ سزایی زیندانی ژووری تاکەکەسیان بەسەردا سەپێنراوە.

سەبارەت بەو ژنانەی لە زیندانی شاکران، لە دژی گۆشەگیریی سەر ڕیبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە چالاکی بایکۆتکردنی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و پارێزەران و ئەنجام نەدانی تەلەفووندان، چاوپێکەوتنیان ئەنجام نەدا، بۆیە لێپرسینەوەیان بەرامبەر کرا، لە چوارچێوەی لێپرسینەوەکاندا سزایی ١١ ڕۆژ زیاندیکردن لە ژووری تاکە کەسییان بەسەردا سەپێنرا.

لەگەڵ هاوسەرۆکی ڕیکخستنی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)ی ئیزمیر بەرنا چەلیک، هەریەک لە ئایشە کایرا، ئەسما باشکالە، راشان ئایدن، مەسیح دەمیرالپ، عەزیمە ئیشک، مەهتاب کیار، هەدییە ئۆزتورک، فیگەن شاهین و ئەسمەر ئایاس سزای ١١ڕۆژ سزایی ڕاگرتنیان لە ژووری تاکە کەسیدا بەسەردا سەپێنراوە.

زیندانینان تانەیان لە بڕیارەکە داوە.