لە شاری ڕحا بۆ مانگرتن لە خواردنی زیندانیان بانگەوازی کرا

ئەندامانی پلاتفۆرمی ڕەنج و دێموکراسی لە شاری ڕحا داوای قبووڵ کردنی داواکاری زیندانیانی مانگرتوو لە خواردنیان کرد و بانگەوازیان لە ڕای گشتی کرد.

چالاکی مانگرتن لە خواردن بۆ"ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد" کە لە ٢٤ی تشرینی دووەم لە زیندانەکانەوە دەستیپێکردووە، بەردەوامە. پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ڕحا سەبارەت بە مانگرتنەکە ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردەوە.

ڕاگەیاندراوەکە لە بەردەم ناوەندێکی هەلی کار لە شاری ڕحا بڵاو کرایەوە. نوێنەری دامەزراوەکان، کۆمەڵەکان، سەندیکاکان و پلاتفۆرمەکان بە واژۆکردنی ڕاگەیاندراوە بەشداریان تێدا کرد. دەقەکە لەلایەن هاوسەرۆکی کۆمەڵەی پارێزەران بۆ ئازادی (ئۆهەدە)ی ڕحا ئیبراهیم حەلیل ئۆیکە خوێندرایەوە.

ئیبراهیم ئاشکرای کرد لە نزیکەوە چاودێری بارودۆخی تەندروستی ئەو زیندانانەی کە زیندانییەکان تێدا مانیان لە خواردن گرتووە دەکەن و وتی:"لەو چوارچێوەیەدا لەگەڵ زیندانیانی زیندانی ژمارە ١ و ژمارە ٢ کۆبووینەوە کە لە تیپی (ت) مانیان گرتووە لە ڕحا. زیندانیان ئاگاداریان کردینەوە کە ڤیتامینە پێویستەکان و پێداویستی خۆراکیان بەپێی پرۆتۆکۆلی مانگرتن لە خواردن لەلایەن بەڕێوبەرانی زیندانەوە پێنادرێت. هەروەها ڕایانگەیاند، لێکۆڵینەوەی دیسپلین لە دژیان دەستپێکراوە و بۆ ماوەی مانگێک چالاکییەکانیان قەدەغە کراوە."

ئیبراهیم بەردەوام بەرامبەر سزادان و دابین نەکردنی پێداویستییەکانی زیندانیان کاردانەوەی نیشاندا و لە درێژەی قسەکانیدا وتی:"لە پلەی یەکەمدا مافی تەندروستی، مافی ژیانی زیندانییەکانە و دەبێت پارێزراو بێت و دەسەڵات بەرپرسیارێتی یاسایی و ئاشتیخوازانەیان لە ئەستۆ بگرێت."

لە درێژەی قسەکانیدا ئیبراهیم باسی لەوەشکرد کە هەموو مافی زیندانیان لە کەرامەتی زیندانییەکانەوە تا مافی ژیان و تەندروستییان لە ژێر بەرپرسیارێتی دەوڵەتدایە و بەم شێوەیە درێژەی بە قسەکانی دا و وتی:"ئەو گوشارانەی لەسەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان"دژی یاسا ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەکانە."

ئیبراهیم باسی لەوەشکرد، چارەسەرکردنی پرسی کورد بە ڕێگەی دیموکراتیک، ڕێبازێکی یەکسان بەرامبەر هەموو کێشەکانی کۆمەڵگا، پرۆژەیەکی ئاشتی کۆمەڵایەتییە کە ئامانجی چارەسەرکردنی هەموو کێشەکانی دادپەروەری کۆمەڵایەتییە و زۆر گرنگە. هەروەها وتی:"پێویستە باری تەندروستی زیندانیانی مانگرتن لە خواردن بە باشی پشکنینی بۆ بکرێت و ئەو پزیشکانەی کە لەلایەن(ت.ت.ب) دامەزراون بتوانن سەردانی زیندانەکان و پشکنینی زیندانییەکان بکەن".

ئیبراهیم داوای لە ڕای گشتی و دیموکراتیک کرد کە بە شێوەیەکی هوشیارانەوە مامەڵە لەگەڵ پرسی مانگرتن لە خواردندا بکەن. ڕاگەیاندنەکە بە چەپڵەی بەشدار بووان کۆتایی هات.