لە شاری پیرانشار کۆڵبەرێک دەستگیرکرا

هێزەکانی دەوڵەتی ئێران ڕۆژی هەینی لە شاری پیرانشار کۆڵبەرێکیان دەستگیر کرد.

بەپێی زانیاریەکان، هێزەکانی دەوڵەتی ئێران کە بە بەردەوامی کۆڵبەران دەکەنەوە ئامانج و دەکوژرێن و دەستگیردەکڕێن ، ڕۆژی هەینی بە بێ مۆڵەتی دادگا لە شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کۆبەرێکیان بە ناوی عەقید ناسر دالە (٣١ ساڵ)ی خەڵکی گوندی زەنگەئابادیان دەستبەسەر کردووە و بۆ ناوەندی لێکۆڵینەوەی ئیدارەی ئیتلاعات براوە.

ڕاگەیەندرا کە مۆبایلەکەی ئەو کۆڵبەرە لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتەوە دەستی بەسەردا گیراوە و بەهۆی ئەوەوە بنەماڵەکە ناتوانن پەیوەندی پێوە بکەن.

هیچ زانیارییەک لەبارەی ناسر دالەوە بەدەستنەهێنراوە.

ف.ق