لە شاری سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣ هاووڵاتی کورد دەستبەسەر کران
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، لە شاری سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣ هاووڵاتی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، لە شاری سەوڵاوای ڕۆژهەڵاتی کوردستان ٣ هاووڵاتی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی کوردستان بڵاویکردەوە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر زۆرێک لە ماڵانی گوندی دێوەزناو سەر بە شاری سەوڵاوە.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، ٣ هاووڵاتی کورد بە ناوەکانی ئومید شەهداد، عومەر حوسێنی و عەلی حوسێنی دەستبەسەر کراون.
ئاماژە بەوەشکراوە، بە بێ هیچ هۆکارێکی فەرمی، هەڵکوتراوەتە سەر ماڵان و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنەکان نەزانراوە.
بە پێی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، لە ٢١ی ئادارەوە تا ئێستا لانیکەم ٢٦ هاووڵاتی، چالاکوان و هونەرمەندی کورد لە شارە جیاجیاکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە دەستبەسەر و ٨ کەسیش زیندانی کراون.