لە شەنگال یادی شەهید دژوار فەقیر بەرزڕاگیرا
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال دژوار فەقیر لە دووەم ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە بەردەم ماڵەکەیدا یادی کرایەوە و لەیادەکەدا خێر دابەش کرا.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەری شەنگال دژوار فەقیر لە دووەم ساڵیادی شەهیدبوونیدا لە بەردەم ماڵەکەیدا یادی کرایەوە و لەیادەکەدا خێر دابەش کرا.
هاوسەرۆکی دەستەی بەڕێوەبەریی شەنگال مەروان بەدەل کە بە ناوی دژوار فەقیر دەناسرا، لە ٧ی کانونی یەکەمی ٢٠٢١ لە خانەسۆر لە ئەنجامی هێرشێکی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و نۆکەرانی شەهید بوو. هەر لەو هێرشەدا ٢ منداڵی مەروان بەدەلیش برینداربوون.
لە دووەم ساڵیادی شەهیدبوونی مەروان بەدەلدا لە بەردەم ماڵەکەی لە خانەخۆر مەراسیمێکی یادکردنەوە سازکرا.
نوێنەرانی رێکخراوەکانی خۆبەڕێوەبەریی لە شەنگال، بنەماڵەی شەهیدان و ئەندامانی تاژێ و ژمارەیەک لە دانیشتوانی شەنگال بەشدارییان لە یادکردنەوەکە کرد.
دوای خولەکێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی شەهیدان، بەشداربووان مۆمیان داگیرساند و بەڵگەفیلمێک لەسەر ژیان، کەسایەتی و تێکۆشانی مەروان بەدەل (دژوار فەقیر) نمایش کرا.
لە مەراسیمەکەدا لە سەر ناوی رێکخراو و دامودەزگاکانی خۆبەڕێوەبەریی شەنگال پەیام خوێندرایەوە و بە دیاریکراوی لە پەیامەکاندا بەڵێن دووپاتکرایەوە کە لێپێچینەوە لە خیانەتکاران دەکەن.
لە پەیامەکاندا تێکۆشانی دژوار فەقیر لەپێناو خۆبەڕێوەبەری شەنگال بەبیرهێنرایەوە و پەیمانی گوڕدان بە تێکۆشان نوێکرایەوە.
مەراسیمەکە بە نمایشکردنی بەڵگەفیلم و وتنەوەی دروشمی 'شەهید نامرن' کۆتاییهات.
هـ . ب