لە سلێمانی دژی گۆشەگیری چالاکییەک ئەنجامدرا
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان، بە پێشەنگایەتی (کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان)، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی گۆشەگیری و نامە هەڕەشەئامێزەکان بۆ سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان، بە پێشەنگایەتی (کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان)، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دژی گۆشەگیری و نامە هەڕەشەئامێزەکان بۆ سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو.
ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی لە باشوری کوردستان، بە پێشەنگایەتی (کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان) و بە ئامادەبوونی دەیان کەسایەتی و وڵاتپارێز، گردبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی ئەنجامدرا دژی گۆشەگیری و نامە هەڕەشەئامێزەکان بۆ سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان.
لە گردبوونەوەکەدا، ئەندامی (کۆمیتەی ئازادی ئۆجالان)، شاڵاو مەحمود، ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە و ئاماژەی بەوە کرد، ڕژێمی ئاکەپە و مەهەپە لە کەسێتی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، جەخت لە سیاسەتی کۆمەڵکوژی و قڕکردنی گەلی کورد دەکەنەوە.
هەروەها شاڵاو ئاماژەی کرد بە گۆشەگیری سەختی ئیمراڵی و گوتی: " کاتێک گۆشەگیریی ئۆجەلان سەخت و دژوارتر دەکرێتەوە و دەرفەتی ئەوەی پێ نادرێت دەنگی بگاتە دەرەوەی زیندان، گەلی کورد گۆشەگیر و بێدەنگ دەکرێت، دەوڵەتی داگیرکەری تورک بەو سیاسەت و هێرش و پەلامارەی ئەنجامی دەدات، دەیەوێت گەلی کورد بۆ هەمیشە لەژێر چەپۆکی زوڵم و ستەمی داگیرکاریدا بهێڵێتەوە."
پاشان ڕەخنە لە بێدەنگی هێز و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان گیرا بەرامبەر پێشێلکارییەکانی دەسەڵاتی دەوڵەتی تورک دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، وەختێک سەرەڕای گۆشەگیری توند، ئەم ڕژێمە فاشیستە لەڕێگەی نامەی بێ ناونیشانەوە هەڕەشەی ژەهرخواردکردن لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.
لەکۆتاییدا، جەخت لەوە کرایەوە، لەگەڵ ئەم بێدەنگییە نێودەوڵەتییە، تاکە چارەسەر هەڵوێست و بەرخۆدانی هەموو تاکێکی کوردە بۆ لەباربردنی پیلانگێڕی و هەڕەشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک دژی گەلی کورد و ڕێبەرەکەی. هەروەها کۆمیتەکە دووپاتیان کردەوە، ئەوان تا کۆتایهێنان و بە فاشیزم و بەدیهاتنی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، لە تێکۆشان و ئەرکە ئەخلاقی و مرۆییەکانی خۆیان بەردەوام دەبن.