لە سلێمانی پێشانگایەکی شێوەکاری هاوبەش بۆ خانمانی کوردستان وعێراق کرایەوە

لە مۆزەخانەی ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی، 'پڕۆژەی هاوبەشی نەوار' لە نێوان زانکۆی جیهان و خانمانی شێوەکاری عێراق، بۆخانمانی شێوەکاری کراوەتەوە.

ئەمڕۆ لە هۆڵی مۆزەخانەی ئەمنە سورەکەی شاری سلێمانی، پڕۆژەی هاوبەشی نەوار، لەنێوان زانکۆی جیهان و خانمانی شێوەکاری عێراق بۆ خانمانی شێوەکاری باشوری کوردستان وعێراق کراوەیەوە.

پێشەنگاکە تایبەتە بە خانمانی شێوەکار و تێیدا چەندین بەرهەمی هونەری شێوەکاری تێدا نمایشکراوە و هەر یەکەیان خاوەنی چیرۆکێکن.

لە ناو تابلۆ شێوەکارییەکاندا چەندین تابلۆی تایبەت بە ژن و مێژووی ژن و سەرکەوتنەکانی ژن دانراوە و جوانییەکی تایبەتییان بەخشیوە بە پێشەنگاکە.