لە سێرت ٥ کەس زیندانی کران
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی سەرۆکی داواکاری گشتی کۆماری سێرت، ئەو ٥ کەسەی لە هەزەخ دەستبەسەرکران، خرانە زیندان.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی سەرۆکی داواکاری گشتی کۆماری سێرت، ئەو ٥ کەسەی لە هەزەخ دەستبەسەرکران، خرانە زیندان.
لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی سەرۆکی داواکاری گشتی کۆماری سێرت، لە ١٩ ی تشرینی یەکەم، پۆلیس و سەربازەکان لە ناوەندی هەزەخی شەرناخ و گوندی دێلاڤاقەسر هەڵیانکوتایە سەر چەند ماڵێک و ژمارەیەک کەسیان دەستبەسەر کرد. ئەو ٥ کەسەی دەستبەسەرکران، خرانە زیندان.
ئەندامی مەجلیسی گشتی هەدەپە لەو شارە، عەدنان بێل، هەروەها حەکیم کاش و ئەحمەد بۆیا و ئەمین سۆیال و یاسین ئاجار، پاش ئیفادەدان لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سێرت، ڕەوانەی دادگای سێرت کران.
داواکاری گشتی پاش ئیفادەوەرگرتن لە پێنج کەسەکە، بە داخوازی گرتن ڕەوانەی دادگای سزای سوڵحی کردن. دادگا بە تۆمەتی "هاوکاری" و "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" هەر ٥ کەسەکەی خستە زیندان.