لە وانەوە بانگەوازی بۆ ڕێپێوانی جۆلەمێرگ کرا

بانگەوازی بۆ بەشداری لە "ڕێپێوانی ڕێز لە ئیرادە" کرا، کە لە وانەوە بەرەو جۆلەمێرگ ماوەی ٦ ڕۆژ دەخایەنێت.

کاتژمێر ١٥:٠٠ بەرنامەێکی پێشوازی جەماوەری لە پارکی موسا عەنتەر بۆ بەشداریی لە 'رێپێوانی ڕێز لە ئیرادە' بەڕێوەدەچێت، کە سبەی لە وانەوە دەست پێدەکات و بۆ ماوەی ٦ ڕۆژ تا جۆلەمێرگ درێژەی دەبێت.

لە لایەن ڕێکخستنەکانی دەم پارتی، بزووتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، پارتی دیموکراسی و یەکسانی گەلان (دەم پارتی) و ڕێکخراوە جەماوەرییە دیموکراتییەکان بانگەوازی بەشدار بوونیان کرد.

هاوسەرۆکی دەم پارتی وەیسی دیلەکچی ڕایگەیاند، چالاکییەکانی شەرمەزارکردنی دانانی قەیومەکان لە سەرتاسەری تورکیا بەردەوامە و بەشداربووانی رێپێوان لە کوردستان و تورکیاوە لە 3ی تەمموزدا بەرەو جۆلەمێرگ بەڕێ دەکەون.

دیلەکچی لە بانگەوازیەکەدا داوای لە گەل کرد، سبەی کاتژمێر ١٥:٠٠ بەشداری بەرنامەی پێشوازی لە ڕێپێوانەکە بکەن لە پارکی موسا عەنتەر.