لە ئێلح سێ کەس دەستگیرکران

پۆلیسی تورک، هێرشیان کردە سەر گەنجانی هەدەپە لە کۆجائەلی و لە شاری ئێلحی باکوری کوردستانیش ٣ کەس دەستگیرکران.

بەگوێرەی زانیاریەکان، لە هەڵکوتانەسەر ماڵاندا بێ ئەوەی هۆکارەکەی ئاشکرا بکرێت سێ کەس لە شاری ئێلح دەستگیرکران.

دەستگیرکراوەکان بۆ بەڕێوەبەری پۆلسیسی شارەکە گواسترانەوە. لەبارەی سێ کەسەکە بڕیاری راگرتن لە زیندان دراوە.

لە کۆجائەلیش سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی هاوکات، پۆلیسی تورک هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ئیبراهیم گولەر، یەکبوون شەنگول، زیلان ئاتابای، حوری یڵدزخان و حەسەن عەلی ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپەی کۆجائەلی دەستگیرکران.

ف.ق