لە زاپ ٥ سەربازی تورکی داگیرکەر سزادران
گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەندێک چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا ٥ سەربازی داگیرکەر سزادران، گورز لە سەنگەرێک و چەکێکی بۆمبهاوێژ وەشێنرا.
گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەندێک چالاکییان ئەنجامدا. لەو چالاکییانەدا ٥ سەربازی داگیرکەر سزادران، گورز لە سەنگەرێک و چەکێکی بۆمبهاوێژ وەشێنرا.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەندی هەپەگە رایگەیاند، "گەریلاکانی ئازادی کوردسیان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بەرخۆدانی مێژوویی بەڕێوەدەبەن. سەرباری ئەوەی سوپای تورک بە شێوازی نامرۆڤانە تاوانی شەڕ ئەنجام دەدات لەبەرامبەر هێزەکانمان کە بە گیانبازی شەڕ دەکەن ناتوانێت بگاتە ئەنجام. هێزەکانمان لەو هەلومەرجەدا کە لە سەرووی ئیرادەی مرۆڤەیە، بە گیانێکی فیدایی ئاپۆیی و بڕیاردارییەکی گەورە گورزی قورس لە داگیرکەران دەوەشێنن.
لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا ٥ داگیرکەر سزادران، گورز لە سەنگەرێک و چەکێکی بۆمهاوێژ وەشێنرا.
سوپای تورکی داگیرکەر ٣ جار بە چەکی قەدەغە گۆڕەپانەکانی بەرخودانی گەریلای بۆردومان کرد و لەبەردەم سەنگەرەکانی شەڕدا تایەی ئۆتۆمبێلی و پلاستیکی سوتاند و دووکەڵە ژەهراوییەکەی کردە ناو سەنگەرەکانی شەڕەوە. لەهەمانکاتدا ٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ، ٨ جاریش بە هەلیکۆپتەری هێرشبەر و بە دەیان جاریش بە کاتیشا، تانک و چەکی قورس گۆڕەپانەکانی شەڕی بۆردومان کرد.
زانیاری لەسەر هێرش و چالاکییەکان بەم جۆرەیە:
لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
لە هەرێمی چەمچۆی سەربە ناوچەی شێلادزێی ناوچەی ئامێدی و دەوروبەری گوندی سیدا لە دژی داگیرکەران چالاکی ئەنجامدرا.
١٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٨:١٥ و ١٩:٠٠ لە دەوروبەری هەرێمی چەمچۆ تیمە گەڕۆکەکانمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا و ٣ داگیرکەریان سزادا.
١٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٩:٣٠، ١٠:٠٠ و ١٠:٣٠ کاتێک داگیرکەران هەوڵیاندا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە دەوروبەری ناوچەی چەمچۆ بە تەقەمەنی بۆمبڕێژ بکەن، تیمە گەڕۆکەکانمان ٣ جار بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا و لانیکەم داگیرکەرێک سزادرا. دوای چالاکی هێزەکانمان داگیرکەران ناچار بوون تا ئاستێک بکشێنەوە.
١٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر ٠٧:٣٠، ١٠:٣٠ و ١٥:٠٠ لە نزیک گوندی سیدا تیمە گەڕۆکەکانمان لە داگیرکەرانیاندا. لەو چالاکییەدا داگیرکەرێک سزادرا، گورز لە چەکێکی بۆمبهاوێژ و سەنگەرێک وەشێندرا.
١٨ی کانونی یەکەم کاتژمێر ١٣:٣٠ لە نزیک گوندی سیدا تیمە گەڕۆکەکانی یەژاستارمان بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیاندا.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگریکەر بە بۆمبی قەدەغە و چەکی کیمیایی:
لە ١٨ی کانونی یەکەمدا گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئێف ئێف و سەنگەرەکانی شەڕی هەرێمی چەمچۆی شێلادزێی ئامێدی بە چەکی قەدەغە ٣ جار بۆردومان کران. داگیرکەران لەبەردەم سەنگەرەکانی شەڕ تایەی ئۆتۆمبێل و پلاستیکیان سوتاند و دوکەڵە ژەهراویەکەیان کردە ناو سەنگەرەکانەوە.
هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر؛
لە ١٨ی کانونی یەکەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی ساجا و کوڕەژارۆ ٨ جار بە هەلیکپتەری هێرشبەر بۆردومان کران.
لە ١٨ی کانونی یەکەمدا سەنگەرەکانی بەرخودانی گەریلا لە دەوروبەری گوندی سیدای سەربە ناوچەی شێلادزێی ئامێدی ٨ جار بە فڕۆکەی شەڕ بۆردومان کران.
لە ١٨ی کانونی یەکەمدا گۆڕەپانەکانی بەرخودانی چەمچۆ، کارکەر و شاخی ئێف ئێم بە کاتیوشا، تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
هـ . ب