لە زاپ بە چەکی قورس چالاکی ئەنجامدرا
هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی زاپ بە چەکی قورس لە سەربازە داگیرکەرەکانی تورک-یان دا. ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە، لەو گورزەدا داگیرکەرێک سزادراوە.
هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی زاپ بە چەکی قورس لە سەربازە داگیرکەرەکانی تورک-یان دا. ئەوەندەی ڕوون بووەتەوە، لەو گورزەدا داگیرکەرێک سزادراوە.
ڕاگەیەندراوی ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هەپەگە لەوبارەیەوە:
"لە ئەنجامی چالاکی هێزەکانماندا داگیرکەرێک سزا درا.
سوپای تورکی داگیرکەر جارێک بە چەکی کیمیایی و دەیان جار بە تۆپ و تانک و چەکی قورس سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلای بۆردومانکرد.
زانیاری ورد لەسەر چالاکی و هێرشەکان بەمشێوەیەیە:
لەو چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێڕانەی هەڵۆکانی زاگرۆس لە هەرێمی زاپ؛
لە ١٧ی کانوونی یەکەم و لە کاتژمێر ١١:١٥ دا تیمە گەڕۆکەکانمان لە ناوچەی شێلادزیی سەر بە قەزای ئامێدی لە هەرێمی چەمچۆ بە چەکی قورس لە داگیرکەرانیان دا و لە ئەنجامدا داگیرکەرێک سزا درا.
لە ١٧ی کانوونی یەکەم و لە کاتژمێر ١٣:٣٠ و ١٥:٣٠ تیمە گەڕۆکەکانمان لە نزیک گوندی سیدا لە سنووری ناحیەی شێلادزی سەر بە ئامێدی بە چەکی قورس ٢ جار لە داگیرکەرانیان دا.
هێرشی سوپای تورکی داگیرکەر بە بۆمبی قەدەغەکراو و چەکی کیمیایی؛
ڕۆژی ١٧ی کانوونی یەکەم و لە کاتژمێر ١٦:٣٠ لە نزیک هەرێمی چەمچۆ لە ناوچەی شێلادزێی سەر بە ئامێدی، یەکجار سەنگەرەکانی بەرخۆدانی گەریلا بە چەکی کیمیایی بۆردومان کرا.
هێرشەکانی سوپای تورکیای داگیرکەر؛
لە ١٧ی کانوونی یەکەمدا ناوچەکانی بەرخۆدانی چەمچۆ، سیدا، شاخی ئامێدی و شاخی ئێف ئێم دەیان جار بە تۆپ و ئۆبوس و تانک و چەکی قورس بۆردومان کران".
ژ.ت