لەو پێنج کەسەی لە دێرسیم دەستبەسەرکران، دوو کەسیان رەوانەی زیندان کران
لە کۆی ئەو پێنج کەسەی لە ٢٢ی نیساندا لە دێرسیم دەستبەسەرکران، دوو کەسیان راپێچی زیندان کران.
لە کۆی ئەو پێنج کەسەی لە ٢٢ی نیساندا لە دێرسیم دەستبەسەرکران، دوو کەسیان راپێچی زیندان کران.
لە ٢٢ی نیساندا لەناوچەی قسلەی دێرسیم لە میانی هەڵکوتانە سەرماڵاندا ٥ کەس دەستبەسەرکرابوون.
دەستبەسەرکراوان رۆژی ٢٣ ی نیسان لە ئاسایشی دێرسیمەوە برانە بەردەم داواکاری گشتی و ئەویش بە داوای زیندانیکردن رەوانەی دادگای کردن.
دادگا بە مەرجی چاودێری ٣ کەسی ئازاد کرد و هەریەک لە ئەمینە سورگەچ و ئەیلەم سورگەچی بە بە تۆمەتی "ئەندامبوون لە رێکخراو" و "هاوکاریکردنی رێکخرا" رەوانەی زیندان کرد.
هـ. ب