ماک لە دژی قائیمقامیەتی خنس چالاکی ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) لە دژی قائیمقامیەتی ناوچەی خنسی ئەرزڕوم چالاکی ئەنجامدا. ئۆتۆمبێلێکی زرێپۆشیس کە رەوانەی شوێنی رووداوەکە کرابوو، لەلایەن ماکەوە کرایە ئامانج.

جەنگاوەرانی ئازادیی کوردستان (ماک) ١٩ی نیسان کاتژمێر ٠١:٥٠ لە دژی قائیمقامیەتی ناوچەی خنسی ئەرزڕوم بە تەقەمەنی دەستکرد چالاکیان ئەنجامدا. ئۆتۆمبێلی زریپۆشی پۆلیسەکان کە دوای نیو کاتژمێر گەیشتە شوێنەکە، بە تەقەمەنی دەستکرد لێیدرا.

ماک سەبارەت بە چالاکیەکە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکرد، "چالاکییە بەردەوامەکانی ماک دوژمن دەترسێنێت و ئاشکرایە کە دوژمن بەردەوام لە دڵەڕاوکێدایە. دوژمن هەست بە پارێزراوی ناکات و لەمەودواش هەست بە پارێزراوی ناکەن! ناتوانن لە شەقامەکانماندا بە ئاسودەیی بجوڵێنەوە! چیتر ناتون بە ئارەزوی خۆیان گەلەکەمان لە شەقامەکان ئازار بدەن. تا رووخانی ئەم سیستمەی ستەم و داگیرکەری و ئازادبوونی شەقامەکانمان، چالاکیەکانیشمان بێ پسانەوە بەردەوامدەبن. دوای چالاکیەکە جەنگاوەرانمان بە شێوەی سەرکەوتوو و سەلامەت گەیشتنەوە شوێنەکانی خۆیان. داوا لە هەموو ژنان و گەنجانی کوردستانی دەکەین کە بەشداری ریزەکانی جەنگاوەرانی ماک بکەن."

هـ . ب