مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی وان و بێشیکدوزو بەردەوامە
مانگرتن لە خواردن لەدژی پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکان و کردەوەی ئارەزوومەندانەی ئیدارەی زیندانەکان لە ٢٧هەمین ڕۆژدا لە بەندیخانەی وان و لە ٤٤هەمین ڕۆژدا لە زیندانی بێشیکدوزو بەردەوامە.
مانگرتن لە خواردن لەدژی پێشێلکردنی مافەکان لە زیندانەکان و کردەوەی ئارەزوومەندانەی ئیدارەی زیندانەکان لە ٢٧هەمین ڕۆژدا لە بەندیخانەی وان و لە ٤٤هەمین ڕۆژدا لە زیندانی بێشیکدوزو بەردەوامە.
مانگرتنی دەوری کە لەلایەن زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ئاسایشی باڵای وان و بێشیکدوزو دەستیپێکردووە، بەردەوامە. مانگرتن لە خواردنی زیندانیانی زیندانی ئاسایشی باڵای شاری وان کە لە ١ی ئابەوە لە دژی زیادبوونی پێشێلکارییەکانی مافەکان لە زیندانەکان و کردەوەی ئارەزوومەندانەی ئیدارە دەستی پێکرد، لە ٢٧هەمین ڕۆژی خۆیدا بەردەوامە.
ماوەی ٤٤ ڕۆژە مانگرتنی زیندانیانی سیاسی لە زیندانی بێشکدوزوی جۆری تی لە ترابزۆن بەردەوامە. مەحسون بیلەم (45 ساڵ) کە ماوەی 27 ساڵە لە زینداندایە، رۆژی ١٩ی ئاب لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ بنەماڵەکەیدا رایگەیاند، چالاکیی مانگرتنیان بەردەوامە و رایگەیاند، تا ئێستا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکراوە.
حەسیبە بیلەم، دایکی مەحسون بیلێم زانیاری بڵاوکردەوە و دەڵێت "کوڕەکەم ٢٧ ساڵە لە زینداندایە، لە زیندانەکاندا هەمیشە پێشێلکردنی مافەکان هەیە، بەڵام کوڕەکەم هەرگیز پێی نەوتین لە زیندان چی ڕوودەدات، ئەوە یەکەم جارە پێی ڕاگەیاندین کە پێشێلکاریی جددی مافەکان لە زیندانەکەدا هەیە، بارودۆخی زیندانەکە زیان بە تەندروستی خەڵک دەگەیەنێت، بە باشی خواردن نادرێت بە زیندانییەکان، هەر بۆیە زیندانییە سیاسییەکان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە."
حەسیبە بیلەم ئاماژەی بەوەشکردووە، لەبەرئەوەی نزیکەی هەموو ڕۆژێک کەلەرمی ڕەش لە زیندانەکە دەکوڵێنرێت، زیندانییەکان لەگەڵ کارگێڕانی زیندانەکە قسەیان کردووە، بەڵام کارگێڕانی زیندانەکە دەڵێن "برسێتی هەیە، بۆیە هەموو ڕۆژێک ئەم خواردنە ئامادە دەکرێت".
بیلێم رایگەیاند پێویستە بە زووترین کات داواکارییەکانی زیندانیان قبوڵ بکرێت.
ف.ق