محەمەد ئۆزکان زیندانی نەخۆش لە نەخۆشخانەوە جارێکی دیکە بۆ زیندان گواسترایەوە

محەمەد ئەمین ئۆزکان زیندانی نەخۆش تەمەن ٨٣ ساڵ کە ماوەی ٤ ڕۆژ بوو لە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە چارەسەری بۆ دەکرا، جاریکی دیکە برایەوە بۆ نەخۆشخانە.

محەمەد ئەمین ئۆزکان کە لە نێو ئەو ٣٨ زیندانییە نەخۆشانەدایە کە دەبێت ئازاد بکرێن و لە زیندانی ئامەد ڕاگیراوە، ڕۆژی ٢ی ئەیلول گەیەندرایە نەخۆشخانەی توێژینەوە و ڕاهێنانی گازی یاشارگیل. ئۆزکان کە لێدانی دڵی بۆ ٤٠ دابەزیبوو، لە نەخۆشخانە دەرهێنرا و بە کەلەپچەکراوی راپێچی زیندان کرایەوە.

خێزانەکەی ئەمڕۆ لەگەڵ پزیشکەکان کۆبووتەوە زانیویانە ئۆزکان بەهۆی نەخۆشی دڵەوە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە. بەپێی ئەو زانیارییانەی لە خێزانەکەوە دەستکەوتوون، لێدانی دڵی ئۆزکان ٤٠ بووە کە لە ئاساییدا پێویستە لەنێوان ٦٠ بۆ ١٠٠ بێت.  سەرەڕای ئەمەش جارێکی دیکە ئۆزکان براوەتەوە بۆ زیندان.

سەلما ئۆزکان کچی محەمەد ئۆزکان باسی لە بارودۆخی باوکی کرد و وتی: "کاتێک باوکی لە نەخۆشخانە دەرهێنرا، لە دوورەوە بینیویانە". وەک ئەوەی بڕیار بێت ڕابکات، لە خەڵکی دەورەبەری شاردرایەوە. بۆ ئەوەی کەس نەچێتە لای لەلایەن چەند کەسێکەوە گەمارۆدرا. لەسەر کورسی کەمئەندامی بوو و دەستەکانی کەلەپچەکرابوو. وەک ڕۆبۆتێک وابوو. هیچ قسەیەکی نەدەکرد. لە جیاتی ئەوەی بە ئامبۆلانس بیبەن، بە دۆڵمیشێک بردیان. ئەمڕۆ بردیان بەڵام سبەی دەیھێننەوە. تەنانەت ڕەنگە ئێوارەش بیهێننەوە. چونکە بارودۆخی خراپە. لەو حاڵەتەدا کەلەپچەکرابوو. دکتور وتی پێویستە پیل بۆ دڵی دابنرێت. بەڵام ئەوان دەیانەوێت بمرێت.

ئۆزکان ئاماژەی بەوەشکردووە، کە بە بێ ویژدانانە مامەڵەیان لەگەڵ باوکیدا کردووە و وتی: "ئەوان بەرەو مردنی دەبەن". ئەوان دەبنە بکوژی باوکم. ئێمە هەرگیز ئەم دڕندەییە قبوڵ ناکەین. تەمەنی ٨٣ ساڵە و گۆشەگیری دەکەن. ئێمە دەمانەوێت ئازاد بکرێت و لەلای ئێمە بێت”.

ف.ق