مەقبولە ئۆزەری تەمەن ٨٠ ساڵ جارێکی دیکە زیندانی کرایەوە

مەقبولە ئۆزەری تەمەنی ٨٠ ساڵ کە بە هۆی کێشەی تەندروستیەوە بە بڕیاری دەزگای پزیشکی دادی ئازادکرابوو، جارێکی دیکە زیندانی کرایەوە.

مەقبولە ئۆزەر تەمەن ٨٠ ساڵ رووبەڕووی کردەوە و مامەڵەی ئەشکەنجەگەرانە دەبێتەوە. مەقبولە کە بەهۆی کێشەی تەندروستیەوە بە بڕیاری پزیشکی داد لە ساڵی ٢٠٢٢ ئازادکرابوو، جارێکی دیکە زیندانی کرایەوە.

جەندرمەی تورک دوێنێ لە ناوچەی ئارتەمێتانی وان هەڵیانکوتایە سەر ماڵی مەقبولە ئۆزەر و گواستیانەوە بۆ دادگا و دادگاس بڕیاری گرتن و زیندانیکردنی بۆ دەرکرد.

دەزگای پزیشکی دادی تورک جارێکی دیکە لەم دواییەدا لە دژی ئەو ژنە زیندانیە سیاسیە راپۆرتی 'دەتوانێت لە زیندان بمێنێتەوە'ی دەرکردبوو.

هـ . ب