مەسرور بارزانی و شکست
سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەى هەرێمى کوردستان نوقمى شکست و سیاستە هەڵەکانی بووە و جیا لەوەی لە ڕووبەڕووکردنەوەی هاوڵاتیان بە چەندین قەیرانى دارایی و ئابورى و کۆمەڵایەتى، مەترسیشی لە سەرە قەوارەى هەرێم دروست کردووە.
سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەى هەرێمى کوردستان نوقمى شکست و سیاستە هەڵەکانی بووە و جیا لەوەی لە ڕووبەڕووکردنەوەی هاوڵاتیان بە چەندین قەیرانى دارایی و ئابورى و کۆمەڵایەتى، مەترسیشی لە سەرە قەوارەى هەرێم دروست کردووە.
پێش دەست بەکاربوونى مەسرور بارزانى وەک سەرۆکى کابینەى نۆیەمى حکومەتى هەرێم، پێشبینییەکان بەو ئاڕاستەیەبوون، لە کەسایەتى مەسرور بارزانیدا کە لە هەناوى دەزگایەکى سیخوڕییەوە دێتە ناو کایەیەکى سیاسى و مەدەنى، مەترسى نەک بۆ سەر ئازادییە گشتییەکان و ئازادى کارى ڕۆژنامەگەرى دروست دەکات، بەڵکو هەوڵى بێدەنگ کردن و دورخستنەوەى کەسایەتییەکانى نێو بنەماڵەکەشى دەدات و هەرێمى کوردستان ڕووبەڕووى قەیرانێکى سیاسی و ئابورى قوڵ دەکاتەوە بە قوڵکردنەوەى ململانێکان لەگەڵ حکومەتى عێراق.
وەک ئەوەى پێشبینى کرابوو مەسرور بارزانى لە هەناوى دەزگایەکى سیخوڕییەوە هاتووە نێو کایەیی سیاسیی و مەترسى لەسەر کارى ڕۆژنامەوانى و ئازادى ڕاگەیاندن دروست دەکات، لە یەکەمین هەنگاویشیدا لە دژى ڕۆژنامەنوووسان، ژمارەیەک لە ڕۆژنامەنووسان و چالاکانى مەدەنى بەتۆمەتى سیخوڕى کردن و پاشان بە تۆمەتى تیرۆر خستە گونجى زیندانەوە پێش بڕیارى دادگاکان بڕیارى سیاسى بەسەردا سەپاندن، ئەمەش کاردانەوەى ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و کۆنسوڵى ولاتانى لێکەوتووە و ئیدانەى سیاسیەتەکانى مەسرور بارزانیان کرد.
لەو چوارچێوەیەدا و دواى بڕیارەکەى دادگاى فیدراڵى و هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان، حکومەتى هەرێم بووە کاربەڕێکەر، لەوکاتە بەدواوە هەموو توانا و وزەى دار و دەستەکەى مەسرور بارزانى خراوەتە خزمەتى پڕوپاگەندەى نیشاندانى کابینەى مەسرور بارزانى وەک کابینەیەکى سەرکەوتوو، لێرەوە دەکرێت لە هاوڵاتیان بپرسین ئایا کابینەکەى مەسرور بارزانى سەرکەوت بوو یان تەنیا پڕوپاگەندەى سەرشاشەکانە و هیچى تر؟
سیاستە هەڵە و بەردەوامەکانى مەسرور بارزانى لە بەرتەسک کردنەوەى ئازادییەکان و دروست کردنى قەیرانى جۆرارجۆر بۆ هاوڵاتیانى هەرێمى کوردستان و تاوانبارکردنى ڕۆژنامەنووسان بە سیخوڕى کردن بۆ کۆنسوڵى وڵاتان پێش بڕیارى دادگاکان، هەرێمى کوردستان بەرو لێوارێکى مەترسیدار ئاڕاستەکردووە و کار بەوە گەیشتووە، سەرۆکى حکومەتى کاربەڕێکەرى هەێمى کوردستان، لە نامەیەک جۆرێک لە پاڕانەوەدا باسى مەترسییەکانى سەر قەوارەى هەریم بۆ سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا بکات.
بە گوێرەى ئاژانسی مۆنیتەری ئەمریكی، سەرۆك وەزیرانی هەرێم لە ٣ی ئەیلوول نامەیەکى ئاراستەی سەرۆكی ئەمریكا كردووە و دواى چەند ڕۆژێک گەیشتووەتە دەستی بایدن، بەپێی ناوەڕۆکى نامەکە مەسرور بارزانی هۆشداری دابوو، کە رەنگە هەرێمی كوردستان وەك قەوارەیەك هەرەسبێنێت ئەگەر قەیرانەكە چارەسەرنەكرێـت و قورسە بەسەر ئەو رەوشەدا زاڵبن.
ئاڕاستەکردنى نامەیەکى لەم جۆرە پەیوەندییداربوو بە بڕیارى دادگاى ناوبژیوانى نێودەوڵەتى لە پارسی تایبەت بە پرسى نەوت و هەرزان فرۆشکردنى نەوت بە دەوڵەتى داگیرکارى تورک و بڕیارى دادگاى فیدرالى تایبەت بە هەڵوەشاندنەوەى پەرلەمانى هەرێمى کوردستان.
هاوکاتى نامەکەى مەسرور بارزانى بۆ سەرۆکى ولایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا، نێچیرەڤان بارزانى بە پەلە خۆیدەگەیەنێتە لاى ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکى فەرەنسا لە پایتەختى ئەو وڵاتە و داواى نێوەندگیرى لێدەکات بۆ گفتوگۆى نێوان هەولێر و بەغدا، هەرچەند میدیاکانى سەر بە پەدەکە ویستیان پلانى سەردانەکە بشارنەوە، بەڵام دەرکەوت ئامانجى سەردانەکە بۆ کۆتایی هێنان بوو بەو مەترسییانەى ڕووبەڕووى قەوارى هەرێم بوونەتەوە و ئەویش لە دەرئەنجامى سیاسەتى هەڵەى هەر سێ بارزانییەکە.
هـ . ب