مستەفا قەرەسوو: رێزان جاوید یەكێك لەپێشەنگانی رۆژهەڵات بوو

مستەفا قەرەسوو، سڵاوی لەخەڵكی مەهاباد كرد و ووتی؛ دەستی دایكی شەهید رێزان ماچ دەكەم.

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەرایەتی كۆما جڤاكێن كوردستان (کەجەکە)؛ مستەفا قەرەسوو لەوتووێژێكدا لەگەڵ تەلەفزیۆنی"مەدیا هابەر"، سەرەڕای وەبیرهێنانەوەی شەهید رێزان كە لەهێرشی ئاسمانی ئەم دواییەی دەوڵەتی داگیركەری تورك لەرۆژئاوای كوردستان شەهید بوو، سڵاوی ئاراستەی خەڵكی مەهاباد كرد، كە خاوەنداریان لەشەهید رێزان كردوە. قەرەسوو؛ ووتی؛ دەستی دایكی شەهید رێزان جاوید ماچ دەكەم.

مستەفا قەرەسوو بەبیریهێنایەوە، كە لەهەندێ قۆناخدا لەگەڵ رێزان جاوید دا بووە؛ چونكە ئەویش ئەندامی بەرێوەبەریی پەژاك بووە، رێزان جاوید شۆڕشگێڕێكی گەورە بوو، كە لەرۆژهەڵاتی كوردستانەوە سەریهەڵدابوو.

ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری كەجەكە، ووتیشی؛ رێزان جاوید خاوەن تێگەیشتنێكی قوڵی سیاسی و كەسایەتیەكی هۆشیار و بەهێز بوو لەلایەن ئایدئۆلۆژییەوە و رایگەیاند؛ شەهید رێزان جاوید یەكێك لەرێبەرانی پێشەنگ و كارناسی رۆژهەڵات بوو.

قەرەسوو لەئاخاوتنەكانیدا راشیگەیاند؛ بێگۆمان شەهید رێزان بەساڵان تێكۆشانی كرد و بۆ یەكگرتن و هاودەنگی لەگەڵ شۆڕشی رۆژئاوا چووە ئەوێ و شەهیدبوونیشی خەسارێكی گەروەیە و قەبوڵكراو نییە، بەڵام ئەم شەهیدانە نرخ و بەهاگەلی بەرزی خۆڕاگری و بەرخۆدانمانن و یادی شەهید رێزان جاویدیش بەرێز و حۆڕمەتەوە بەبیردێنمەوە.

مستەفا قەرەسوو، ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری كەجەكە، لەهەمانكاتدا، سڵاوی لەخەڵكی مەهاباد كرد كە خاوەنداریان لەرێزان جاوید كردوە و رایگەیاند؛ دایكی شەهید رێزان لەمەراسیمەكەی شەهید رێزاندا هەڵوێستێكی بەنرخی نواند، دەستەكانی ماچ دەكەم.

ژ.ت