مەزلۆم عەبدی تویتێکی لەبارەی سەردانی سەرۆکی یەنەکە و شاندی هاوپەیمانان بۆلایان بڵاوکردەوە

فەرماندەی گشتی قەسەدە لە بارەی کۆبونەوەی لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند، شانازی دەکات بەو کارە هاوبەشانەی لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و یەنەکە و کاردەکەن بۆ فراوانکردنی کارە هاوبەشەکان.

مەزڵوم عەبدی لە تویتەری خۆی دەڵێت، "خۆشحاڵبووم بە پێشوازیكردن لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان  و فەرماندە

جەنەڕاڵ ماسیۆ ماكفرلین، بۆ تاوتوێكردن و پێشخستنی هەوڵەكانمان دژ بە تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری ناوچەكە.

فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) بەبێ ئەوەی وردەکاری گفتوگۆکانیان ئاشکرا بکات وێڕای ئەوەی سوپاسی پشتیوانی شاندی میوان کردووە، وتوشیەتی: شانازی دەكەین بەم هاوبەشییەوە و كاردەكەین بۆ فراوانكردنی.

ف.ق