مەزڵوم عەبدی لەبارەی گۆڕی سلێمان شاوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، کە ئەوان ئامادەن بە گوێرەی رێککەوتنی نێونەتەوەیی و بە هاوکاری لایەکەکان لەسەر گۆڕی سلێمان شا رێبکەون.
فەرماندەی گشتیی قەسەدە مەزڵوم عەبدی رایگەیاند، کە ئەوان ئامادەن بە گوێرەی رێککەوتنی نێونەتەوەیی و بە هاوکاری لایەکەکان لەسەر گۆڕی سلێمان شا رێبکەون.
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکراتیک (قەسەدە) مەزڵوم عەبدی لە نوسینێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی ئیکس رایگەیاند کە ئەوان پابەندی پاراستنی شوێنەوارە مێژووییەکان لە هەرێمەکەن، بە تایبەتی گۆڕی"سلێمان شا".
عەبدی ئەوەی خستەڕوو، "لە کاتی مەترسییەکانی داعشدا لە ساڵی ٢٠١٥ ئێمە بۆ پاراستنی تەرمی سلێمان شا هاوکاریمان کرد و تەرمەکە لە شوێنەکەی خۆی گواسترایەوە بۆ ئاشمێ".
عەبدی باسی لەوەسکرد، "ئەمرۆش ئێمە ئەوە دەخەینەڕوو کە پابەندی پاراستنی شوێنە مێژووییەکانین و ئامادەین لەگەڵ سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکان هاوکاری بکەین و ئەو تەرمە بگوازینەوە بۆ شوێنی پێشووی و بە گوێرەی رێککەوتنی نێونەتەوەیی پێشوو بێت و رێز لە سەرجەم میراتی کولتوری بگیرێت".