تەرمی شادی عەبدو شەهیدی بەرخۆدانی منبج بە خاکسپێردرا

تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید شادی عەبود، کە لە بەرخۆدانی منبج دژ بە هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک شەهید بوو، بە مەراسیمێک لە کانتۆنی ڕەقە بە خاکسپێردرا.

مەراسیمی بە خاکسپاردنی شەهید

بە مەراسیمێکی جەماوەری تەرمی شەڕڤانی قەسەدە شەهید شادی عەبود، کە لە بەرخۆدانی منبج دژ بە هێرشی چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورک شەهید بوو. بە ئامادەبوونی خەڵکی ڕەقە و ئەندامانی دامەزراوە سەربازیی و مەدەنییەکان، لە گۆڕستانی شەهیدانی گوندی حکومی بە خاکسپێردرا.

دوایی خولەکێک ڕێزگرتن، لە مەراسیەکەدا ئەندامی ئەنجوومەنی سەربازی ڕەقە، عەبدۆ ئەحمەد دوایی سەرساغیکردنی لە بنەماڵەی شەهید وتی: "لە قۆناغێکی هەستیارداین، لە دژی خیانەتی ناوخۆیی وەستاوینەتەوە. گەلی هەڵگری شارستانێنی هەزار ساڵەیین و درێژە بە تێکۆشانمان دەدەین لە پێناو خاک و خەڵکماندا."

دواتر فادی عەبدۆی برایی شەهید، لەسەر ناویی بنەماڵەکەیان قسەیرکرد و وتی: "بەڵێن دەدەین وەک چۆن چەتەکانی داعشمان تێکشکاند، بەو جۆرەش چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و پشتیوانەکانیان تێکبشکێنین."

دوای قسەکان، بەڵگەنامەی شەهید خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەیی شەهید کرا.

لە کۆتاییدا تەرمی شەهید بە ووتنەوەی درووشمی "شەهید نامرێ" بە خاکسپێردرا