لە باکووری کوردستان هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا شەرمەزار کرا

لە چەند شارێکی باکووری کوردستان بە چەندین چالاکی هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا شەرمەزار کران. لە چالاکییەکەدا ئاماژە بە گرنگی خاوەنداریکردن لە ڕۆژئاوا کرا.

چالاکی شەرمەزارکردن

ناڕەزایەتییەکان لە بەرانبەر هێرش و لەشكرکێشییەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانی سوپایی نەتەوەیی سوریا (سمۆ) لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەردەوامن.

لە وان بە پێشەنگایەتی تەژەئا پەیوەست بە هێرشە داگیرکارییەکان لەسەر ڕۆژئاوا کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدرا. نوێنەری پارتە سیاسییەکان، ڕێکخستنە کۆمەڵایەتییە دیموکراتیکەکان و چەندان کەس بەشداربوون.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا پانکارتی "ئێمە ڕۆژئاواین و لەو پێناوەدا هەنگاو هەڵدەگرین"، "نا بۆ داگیرکاریی، کۆمەڵکوژی و تاڵانی ڕۆژئاوا" و "ڕۆژئاوا ژن، ژیان، ئازادییە" بەرزکرانەوە. هەروەها بە بەردەوامی درووشمەکانی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" دەوترانەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکە لە لایەن بەڕێوەبەریی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە)ی وان، ئەڤین بابور خوێندراویەوە و ئاماژەی بەوەدا بە ئامانجگرتنی ڕۆژئاوا قەیرانەکانی سووریایی قوڵترکردووەتەوە، جەختی کردەوە لەوەیی دژ وەستانەوە لە ئاست هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بە تەنها ئەرکی کۆمەڵگەیی کوری نیە، هاوکات ئەرک و بەرپرسیارێتی کۆمەڵگەیی تورکیا و کۆمەڵگەیی نێونەتەوەییشە.

شڕنەخ

لە ناوچەی جزیری شڕنەخ بە پێشەنگایەتی پارتی هەرێمە دیموکراتیکەکان (دەبەپە) هێرشەکانی سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە ڕێپێوانێک شەرمەزارکرا.

لە ڕێپێوانەکەدا ئەندام و نوێنەرانی پارت و لایەنە سیاسیەکان، ئەنجوومەنی دایکانی ئاشتی، چالاکوانانی تەژەئا و سەدان کەس بەشدرابوون. لە ڕێپێوانەکەدا پانکارتی "ڕۆژئاوا شکۆیی ئێمەیە" بەرزکرایەوە. هەروەها درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا" و "ڕۆژئاوا شۆڕشی ژنە" بەرزکرانەوە.

جەماوەریی ڕێپێوانەکە کە لە پێش بینایی ڕێکخستنی دەم پارتی جزیرەوە تا کاواشاخا دۆرتیۆل ڕێپێوانیان کرد، بە بەردەوامی درووشمی "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد"یان دەووتەوە.

' بە ئامانجگرتنی ڕۆژئاوا، ئامانجگرتنی خواستی ئازادی و دیموکراسییە'

دەقی ڕاگەیاندراویی ڕێپێوانەکە لە لایەن هاوسەرۆکی دەم پاتی شڕنەخ، نورجان ئالتورکەوە خوێندرایەوە و دەستنیشانیکرد پێویستە پارێزگاریی لەو مۆدێلە دیموکراتیکییە بکرێت کە لە ڕۆژئاوا بونیادنراوە و ئەمەیشی وت: "ئامانجمان بەرفراوانکردنی تێکۆشانمانە. پارێزگارییکردن لە ڕۆژئاوا بەرپرسیارێتی هەموو ئازادیخوازێکە. چونکە بە ئامانجگرتنی ڕۆژئاوا، ئامانجگرتنی خواستی ئازادی و دیموکراسییە."

نورجان لە قسەکانییدا بانگەوازی لە هەموو ئازادیخوازن کرد لە دژیی قڕکردن و تاوانەکانی جەنگ دەنگییان هەڵبڕن.

چالاکییەکە بە چەپڵە لێدان و درووشمی 'بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا' کۆتاییهات.