کوردستانیان و دۆستەکانیان لە دانیمارک لە بەرەبەیاندا لە پێش پەڕلەمانی ئەوروپایی دانیمارک لە یەک گردبوونەوە، بۆ شەرمەزارکردنی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لەسەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ گردبوونەوەیەکییان ئەنجامدا.
چالاکییەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن لە شەهیدان دەستیپێکرد. دواتر لە دژیی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆ و هێرشەکان لێدوان دراو و جەختکرایەوە لەسەر بەردەوامیکردنی تێکۆشان تا ئازادیی ڕێبەر ئاپۆ و بە دەستهێنانی ستاتۆیی کوردان.
دواتر لەسەر ناوی پەیەدە ڕاگەیاندراوێک خوێندراوەیەوە و تێیدا جەختکرایەوە لەوەی خاوەنداریکردن لە شۆڕش و ئیدارەی ڕۆژئاوا بەرپرسیارێتی ڕایی گشتی نێونەتەوەییە. داوا لە حکومەتی دانیمارک کرا دەستبەجێ خاوەنداریی لە ڕۆژئاوا بکات و لە دژی هێرشەکان هەڵوێست وەرگرێت.
هەر لە چالاکیەکەدا سەردار بەنلی لەسەر ناوی پارتی گەلی سۆسیالیستی دانیمارک قسەیکرد و پشتیوانیکردنی پارتەکەیانی لە شۆڕشی ڕۆژئاوا دووپاتکردەوە و هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی شەرمەزارکرد.
هەروەها سۆرن سۆندەرگارد، ئەندامی پەرلەمانی ئێنهیدسلیستن (پارتی هاوپەیمانی سەوز و سوور) بە ناوی گروپی پارتی یەکێتی وتارێکی پێشکەش کرد و بانگەوازی لە ڕایی گشتی کرد بێدەنگییان لە دژی هێرشەکانی سەر ڕۆژئاوا بشکێنن و وتی: "هەفتەی ڕابردوو دوای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەد، کاتێک وێنەی ئەو سزادراوانەمان بینی کە ساڵانێکە لە زیندانەکانی سوریا ئەشکەنجە دراون، باوەڕمان بە مرۆڤایەتی لەدەستدا. بە هەمان شێوە دوای ئەوەی بێدەنگی جیهانمان لە بەرامبەر هێرشی گروپە جیهادییەکان بۆ سەر ڕۆژئاوا بینی، گومانمان لە مرۆڤایەتی خۆمان هەبوو."
پەرلەمانتار سۆندەرگارد ئاماژەیشی بەوەدا، لە کۆبوونەوەکەیاندا کە لە ١٧ی کانوونی دووەمدا، کە لە پەرلەمانی دانیمارک بەڕێوەدەچێت، پرسیارنامەیەک سەبارەت بە ڕۆژئاوا پێشکەش دەکەن.
چالاکییەکە بە درووشمەکانی "بژی بەرخۆدانی ڕۆژئاوا"، "ئەردۆغان دیکتاتۆرە" و "بژی سەرۆک ئاپۆ" کۆتایهات.