ناسنامەیی شەهیدێک ئاشکرا کرا
هێزەکانی ژنی ئاسایشی ناوخۆیی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایاگەیاند ئەندامێکییان بە ناویی پەلشین قامیشلۆ شەهید بووە.
هێزەکانی ژنی ئاسایشی ناوخۆیی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایاگەیاند ئەندامێکییان بە ناویی پەلشین قامیشلۆ شەهید بووە.
فەرماندەیی گشتی هێزەکانی ژنی ئاسایشی ناوخۆیی هەرێمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە ڕاگەیاندراوێک ئاشکرایکرد، ئەندامێکییان بە ناویی پەلشین قامیشلۆ شەهید بووە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا جەختکراوەتەوە لەوەیی سەربڵندن بە شەهید بوونی ئەندامەکەیان و هاتووە: "چەتەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر بە ئامانجی لە باربردنی ئارامی هەرێمەکە هێرشێکی دڕندانەییان لە دژی منبج دەستپێکرد. لە بەرپەرچدانەوەی هێزەکانمان لە دژی ئەو دڕندایەتییە، هاوڕێمان مزگین کوردۆ شەهید بوو."
زانیارییەکان لەسەر ناسنامەیی شەهید بەم جۆرەیە:
ناسناو: پەلشین قامیشلۆ
ناو و پاشناو: مزگین کوردۆ
ناوی دایک و باوک: مەجیدە- محمەد
شوێن و کاتی لە دایکبوون: حەلەب- ١٩٩٩
کات و شوێنی شەهید بوون: ٨/١٢/٢٠٢٤- منبج.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆسەرساغی لە بنەماڵەیی شەهید مزگین و تەواوی گەلانی سوریا کردووە و بەڵێنی بەردەوام بوون لەسەر ڕێگەیی تێکۆشان دراوە.