ئەنجومەنی سەربازیی سوریانی تەرمی ٤ شەڕڤانی خۆیان بە خاکسپارد
لە حەسەکە تەرمی چوار ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی سوریانی کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا شەهید ببوون، بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاکسپێردران.
لە حەسەکە تەرمی چوار ئەندامی ئەنجومەنی سەربازیی سوریانی کە لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەر و چەتەکانییدا شەهید ببوون، بە مەراسیمێکی جەماوەری بە خاکسپێردران.
شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی سوریانی؛ عیسا حەسەکەیی (ئیبراهیم تەلەب سلێبی)، یاقوب حەسەکە (محمەد جاسم ئەل عەلۆ)، محمەد حەسەکە (محمەد ئەحمەد ئەل بەراک) و عیسا حەسەکە (ئەحمەد حەمزە ئەل عەلی) لە کاتی ڕاپەراندنی ئەرکەکانییدا لە نێوان ٩-١٠ی کانوونی یەکەم لە شاری تل تەمر شەهید ببوون، ئەمڕۆ تەرمی هەر چوار شەهید بە مەراسیمێکی جەماوەر لە گۆڕستانی شەهیدانی سوریانی-ئاشووری لە شاری حەسەکە بە خاکسپێردران.
لە مەراسمەکەدا شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازیی سوریانی، هاوشانی دانیشتوانی شارەکە و گوندنشینەکانی دەوروبەری شار ئامادە بوون.
مەراسیمەکە بە ڕێزگرتن و نمایشی سەربازیی شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی دەستیپێکرد. دواتر لەسەر ناوی فەرماندەیی گشتی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی، ماتایی هەنا وتەبێژی ئەنجومەنەکە قسەیکرد و سەرساغی بۆ بنەماڵەیی شەهیدەکان خواست و وتی: "هەرێمەکە بە قۆناغێکی مێژوویدا تێپەڕ دەبێت، شەڕڤانانی ئەنجومەنی سەربازی سوریانی هاوشانی هێزەکانی قەسەدە بەرگری لە خاک و خەڵکەکەمان دەکەن."
دواتر بەناوی بنەماڵەی شەهیدانی سوریانی-ئاشوری، هاوسەرۆکی دامەزراوەکە، ئارمین ماردۆ قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا شەڕڤانان لە پێناو شکۆیی ئەواندا گیانیان بەختکردووە و وتی: "بەڵین دەدەین لە پێناو شکۆماندا گیانمان بەخت کەین و خەباتمان بەردەوام بێت. لە بەرەیی گەلین و پەرە بە هاوکاری نیشتیمانی دەدەین."
دواتر بەڵگەنامەیی شەهیدان خوێندرایەوە و ڕادەستی بنەماڵەیی شەهیدان کرا و تەرمی هەرچوار شەهید سپاردەی خاک کران.